هێزێكی ترى عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو جێگیر كرا

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ حكومه‌تى ناوه‌ند پلان دابنێت بۆ ڕێگرى كردن له‌ میلیشكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكى كوردى دانیشتووى دوزخورماتوو، به‌ڵام هه‌موو جار پلانه‌كه‌ شكست ده‌هێنێت و حه‌شدى شه‌عبى ئێسته‌ گوێ به‌ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیش ناده‌ن و به‌رده‌وامن له‌ تاڵان و سووتاندنى ماڵى كورد.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى مێژووى 12 ى كانوونى دووه‌م، بۆ ڕێگری له‌ بۆردومانی گوندنشینان له‌لایه‌ن میلیشا شیعه‌كانه‌وه‌، حكومه‌تی ناوه‌ند ناچار بوو له‌ جێگه‌ی ئه‌وان هێزی سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری دوزخورماتوو جێگیر بكات.

هێزێكی سه‌ربازی حكومه‌تی عێراقی له‌بری میلشیاكان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو جێگیر ده‌بێ، كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ گوندنشینانی كورد ئاواره‌ده‌بوون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌ بوونی فه‌رمانی گرتن بۆ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی میلشیاكان ده‌كا.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ پۆلیسی خۆجێی شارۆكه‌ی دوزخورماتووه‌وه‌ ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ له‌ ئه‌مڕۆ وه‌، له‌ بڕی هێزه‌كانی حه‌شدی توركمانی، هێزێكی كاردانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراقی، له‌زنجیره‌ شاخی ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو جێگیر بوون.

سۆران عاسی یه‌كێك له‌ خۆبه‌خشانی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو، بۆ "وشه‌" ئاشكرایكرد، :"ئه‌و هێزه‌ی میلشیاكان له‌ توركمانی شیعه‌ی ناوچه‌كه‌ پێكهاتبوون و ناو به‌ناو گونده‌كانی بناری دادوده‌یان بۆمباران ده‌كرد و زیاتر له‌ پێنج جار بوونه‌ هۆكاری ئاواره‌بوونی گوندنشینانی پشت زنجیره‌ شاخی هه‌نجیره‌ و ناوچه‌ی دادوده‌".

لای خۆشیه‌وه‌، محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی راِگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو، به‌"وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر بۆمباران و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌  فرمانی گرتنیش بۆ هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌ توركمانیه‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركراوه‌.

ئه‌گه‌رچی ده‌بوو نۆی ئه‌م مانگه‌ ته‌واوی داواكاری وه‌فدێكی حه‌وت كه‌سی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو، كه‌بریتی بوو له‌ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شارۆكه‌ی دوزخورماتوو، و دامه‌زراندنی پۆلیس بۆ كورد جێ به‌جێ بكرایه‌، به‌ڵام به‌ هۆكاری بۆردومانی نێو شارۆكه‌ی دوزخورماتوو كه‌ بووه‌هۆكاری بریندار بوونی 6 كه‌س، ئه‌و داواكاریانه‌ جێ به‌جێ نه‌كراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانی كورد پێشتر ڕه‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ستیان له‌و هاوه‌ن بارانه‌داهه‌بووبێ، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌و پیلانه‌ی میلشیاكانی بۆله‌مپه‌ر خستنه‌به‌رده‌م داواكاریه‌كانی كورد ئاشكرا كرد، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه‌" هێمای بۆئه‌وه‌كردبوو میلشیاكان خۆیان هاوه‌ن بارانی دوزخورماتوو ده‌كه‌ن بۆ تۆمه‌تیاركردنی كورد.
 
لای خۆشیه‌وه‌، عه‌لی هاشم، گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی له‌ شارۆكه‌ی دوزخورماتوو به‌ "وشه‌"ى گووت: "هاتنی هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرای سوپای عێراقی پشت ڕاسته‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام نازانین بۆ چى هاتوون".

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ـی باڵێكی خیانەتكاری یەكێتی، كە بەڕێككەوتنێك لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵسان بە ڕادەستكردنی لە %51ـی خاكی كوردستان بە سوپای عێراق.

شارۆكەی خورماتوو دەكەوێتە سنووری مادەی 14ـی دەستووری عێراق، كە نابێت هیچ گۆڕانكارییەك لە سنوورەكەدا بكرێت كە پێچەوانەی یاسا بێت.

گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی


وشە - محەمەد میران


PM:12:01:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌