ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى دووه‌م، جارێكى تر نه‌وتى خاو له بازاڕه‌كانى دنیادا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م 11 ى كانوونى دووه‌م، نرخى نەوتى خاو بۆ بەرزترین ئاستی خۆى تۆمار كرد، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بەرزبوویەوە، به‌شێوه‌یه‌ك برێنت گه‌یشته 70 دۆلار و خاوى ئه‌مه‌ریكیش به‌رزترین ئاستى تۆماركرد و گه‌یشته 64 دۆلار و 40 سه‌نت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12 ى كانوونى یدووهم، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا دابه‌زى و نرخه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك:
1- نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته 68.97 دۆلار.
2- نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 63.34 دۆلار.
3- نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكیش (نایمكس) گه‌یشته 61.35 دۆلار.
ئه‌م دابه‌زینه‌ى نرخه‌ش بەهۆی دابەزینی خواستی چین بۆ نەوتی خاو لەم مانگەدا بەپێی داتای هاوردەکردنی نەوتی خاو لەلایەن چینەوە کە ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه بوو له بازاڕى جیهانى نه‌وتدا.
له سێ ساڵى رابردوودا نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا نزمترین ئاستى تۆماركردووه، كه ته‌نگژه‌ى ئابوورى و سیاسى بۆ كۆمه‌ڵێك وڵات دروست كرد، له نێویشیاندا عێراق.
نەوت یان پێترۆل، تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە ھایدرۆکاربۆنی جیاواز، لە پێکھێنەکانیاندا جیاوازن، بە شێوەیەکی فراوان وەک سەرچاوەیەکی سووتەمەنی بەرکاردێت، زۆرینەی پێکهاتەکەی کاربۆن و هایدرۆجینە.