بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی له لێدوانێكى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاند ئاشكراى كرد، كه ڕۆژی دووشەمى داهاتوو مێژووى 15 ى كانوونى دووه‌م، کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دێت، ڕاسته‌وخۆ حەوت ڕۆژیش دەکرێتە پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان.
بەکر محەمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕوونیكردووه‌ته‌وه: "15ى كانوونى دووه‌م کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قۆناغەکانی چوارى بنه‌ڕه‌تى تا 12 ئاماده‌یى دێت، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن".
گوتیشی، ڕۆژانى پشوو له مێژووى 16ى كانوونى دووه‌م تاكو 22ى كانوونى دووه‌م ده‌بێت و ڕۆژى سێشه‌م 23ى كانوونى دووه‌م دەست بە دەوامی فه‌رمى وەرزی دوەمی خوێندن دەکرێتەوە".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تاكو ئێسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى هیچ پشوویه‌كى ڕانه‌گه‌یاندووه.