تۆڕی گه‌نجانی هاوته‌مه‌ن "Y-PEER" تۆڕێكی گه‌نجانی جیهانییه و ئێسته له 59 وڵاتی جیاوازه‌وه چالاكییه‌كانی له پێناو ڕۆشنبیركردن و وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان له ته‌مه‌نی 14 بۆ 25 ساڵی جێبه‌جێ ده‌كات، له پێناو ژیانێكی ته‌ندروست و فه‌راهه‌م بوونى عه‌قلێكى ڕۆشنبیر، به‌ته‌كنیكی له گه‌نجه‌وه بۆ گه‌نج.
محه‌مه‌د سیروان پێگه‌یه‌نه‌رى فه‌رمى تۆڕى گه‌نجانى هاوته‌مه‌ن له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند : "ئه‌م تۆڕه له ساڵی 1999 له لایه‌ن سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) به هاوبه‌شی یونسێف، دروستكراوه و له ساڵی 2005 ه‌وه وه‌كو ڕێكخراوێك كار ده‌كات له سه‌رانسه‌رى جیهان".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌م تۆڕه، وشیاركردنه‌وه و گرنگى دانه به‌گه‌نج، له ڕێگه‌ی ته‌كنیكى "له گه‌نجه‌وه بۆ گه‌نج"، Y-PEER، هه‌وڵ بۆ به ئامانجه‌كانی ده‌دات و به چالاكی و دانیشتنی چێژبه‌خش و سوود به‌خش و دروستكردنی كه‌شێكی هێمن و فێركردن له ڕێگه‌ی خۆشیی و شادییه‌وه و هه‌وڵی دروستكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو گه‌نجان ده‌دا، هه‌ره‌وه‌ها ده‌رگایه‌كیشه تا گه‌نجان خۆیان چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه، به‌ده‌ر له باسكردنى بیڕوڕاى ئاینى و سیاسه‌ت.
محه‌مه‌د سیروان پێگه‌یه‌نه‌رى فه‌رمى تۆڕى گه‌نجانى هاوته‌مه‌ن زیاتر له باره‌ى تۆڕه‌كه‌وه به "وشه"ى گوت :"ئه‌و بابه‌تانه‌ی تۆڕی گه‌نجانی هاوته‌مه‌ن چالاكییان له‌باره‌وه ئه‌نجام ده‌دات خۆیان له توندوتیژی و ئاڵوده‌بوون و ئایدز و نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هونه‌ری گفتوگۆ و قسه‌كردن و سه‌ركردایه‌تی و هه‌ربابه‌تێكی دیكه كه پێویست بێت بۆ گه‌نجان، ده‌بینێته‌وه".
گه‌ردانه جه‌مال، پێگه‌یه‌نه‌رێكى تر‌ى گه‌نجانه‌له‌و باره‌یه‌وه زیاتر زانیارى خسته‌ڕوو و گوتى :"ئه‌م تۆڕه له 2010ه‌وه له عێراق ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و له مانگی 11 ی ساڵی 2017 دوای كردنه‌وه‌ی خولێكی 5 ڕۆژه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ران (ژێوار شاسوار و ڤینه ئه‌یوب)، به‌پاڵپشتی (UNFPA) بۆ 25 گه‌نجی شاره‌كه تیمێكی چالاك درووستكرا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه، ئه‌م گه‌نجانه ئێستا به ناونیشانی پێگه‌یه‌نه‌ری هاوته‌مه‌نان و به‌خۆبه‌خشانه و به‌پاڵپشتی (UNFPA) له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن و هه‌وڵی وشیاركردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌نجانی شاره‌كه ده‌ده‌ن، من خۆشم یه‌كێكم له‌و گه‌نجانه".
چالاكییه‌كانی تیمی تۆڕی گه‌نجانی هاوته‌مه‌ن له شارى هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بووه:
1ى12ى2017 / ڕاكردن و چالاكی وه‌رزشی دژی توندوتیژی و دانیشتن و گفتوگۆی گه‌نجانه له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناو گه‌نجان.
13ى12ى2017 / سازكردنی دانیشتنێك لە قوتابخانەی شالووری زانستی کوڕان لە شارۆكه‌ى شەقڵاوەى سه‌ربه‌شارى هه‌ولێر، ده‌رباره‌ی ئاڵوده‌بوون، له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگه‌یه‌نه‌رانی هاوتەمه‌ن (محه‌مه‌د سه‌ردار و ڕه‌وا ئه‌سعه‌د).
17ى12ى2017 / سازكردنی دانیشتنێك به زمانی عه‌ره‌بی بۆ 25 گه‌نجی ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه ئێستا له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن، ده‌رباره‌ی پلاندانان بۆ داهاتوو و گه‌یشتن به‌ئامانج و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگیه‌نه‌رانی هاوتەمەن (ئاریان یابه و ڕۆزا غازی).
28ى12ى2017 / سازكردنی دانیشتنێك بۆ گه‌نجانی شاری هه‌ولێر بۆ زیاتر لەیەک تێگەیشتنی گەنجان و شکانی ترس و شەرم لە نێوان هه‌ردوو ڕگەز وە چەند چالاکیه‌کیتری بەسوود له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگیه‌نه‌رانی هاوتەمە (گه‌ردانه جه‌مال و زێوكان مینه).
28ى12ى2017 / سازكردنی دانیشتنێک له هەوڵێر بە زمانی عەرەبی بۆ گەنجانی ئاوارەی وڵاتى سووریا، لە خێوەتگای (داره شه‌كران)، لە دانیشتنەکەدا باسی یەكسانی رەگەز و بەهێز كردنی تواناكانی ئافرەت كرا، لەلایەن هه‌ردوو پێگەیەنەرانی هاوتەمەن (سه‌رمه‌د ئه‌مجه‌د - ڕۆزا غازى).
29ى12ى2017 / سازكردنی دانیشتنێک له هەولێر بە زمانی عەرەبی بۆ گەنجانی ئاوارەی وڵاتى سووریا، لە خێوەتگای (كەورگۆسك)، لە دانیشتنەکەدا باسی یەكسانی ڕەگەز و بەهێزكردنی تواناكانی ئافرەت كرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگیه‌نه‌رانی هاوتەمەن (سه‌رمه‌د ئه‌مجه‌د - ڕۆزا غازى).
1ى1ى2018 / سازكردنی دانیشتنێك بۆ گه‌نجانی شاری هه‌ولێر ده‌رباره‌ی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی توندوتیژی له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگیه‌نه‌رانی هاوتەمەن (ئیمان ڕه‌شاد و باری ساڵح).
4ى1ى2018 / سازكردنی دانیشتنێك بۆ گه‌نجانی شاری هه‌ولێر ده‌رباره‌ی سه‌ركردایه‌تی گه‌نجان و توانای بڕیاردان و ڕاده‌ربڕین له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگیه‌نه‌رانی هاوتەمەن (په‌یام محه‌مه‌د و محه‌مه‌د سیروان).
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه، كه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ته‌نگژاویدایه و گه‌نجانی شاره‌كانی تری ئه‌و هه‌رێمه تێكه‌ڵی كاری سیاسی كراون و گه‌نجانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت چاو نه‌ترس و بوێرانه چالاكییه گه‌نجانه‌كانیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
ماوه‌یه‌كه گه‌نجانی شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی چلاك له‌م دۆخه سه‌خته‌شدا خوولی وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانیان ده‌ست پێ كردووه، پێگه‌یه‌نه‌رانی گه‌نجان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، هه‌رجاره و به‌باتی ڕۆشنبیری گه‌نجان و وشیار ده‌كه‌نه‌وه، گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.