له ماوه‌ی ته‌نها 9 ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی 40 تۆمه‌تباری دزی ده‌ستگیر كردووه، كه له‌ماڵ و سۆپه‌رماركێت و شوێنه‌كان دزیان كردوه‌وه و له‌لایه‌ن پۆلیسى فریاكه‌وتنه‌وه گیراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى دووه‌م، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانمان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 9ی كانوونى دووه‌م، توانیویانه به هانای 103 هاوڵاتی بچن كه داوای به هاناوه چونیان كردووه له ڕێگه ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانمانه‌وه".
ئاشكراشى كرد: "سێ چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌سی به‌سه‌رداگیراوه له‌م ماوه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانمان له زۆر به‌شی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بوونیان هه‌یه و توانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا 40 تۆمه‌تباری دزی ده‌ستگیر بكه‌ن، كه دزیان له ماڵ و ماركێت و مۆبایل و هه‌یكه‌لی ته‌واو نه‌كراوى خانووى ماڵان كردووه".
له‌كۆتایدا گوتى: "پێویسته هاوڵاتیان ئێسته له جاران وشیارتر بن و بۆ هه‌ر ڕووداو و حاڵه‌تێكی نه‌خوازرا و په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌هانا چونیان".
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له شارى سلێمانى ڕێژه‌ى دزیكردن به‌ره و زۆربوون چوه، ژماره‌ى تاوانه‌كانیش زیادى كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی