له ماوه‌ى (12) مانگى ساڵى ڕابردوودا و ته‌نیا له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شارۆكه‌ى شاره‌زوور، توانراوه ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رپێچیكارى ژینگه‌یی به‌هۆى ئه‌نجامدانى چه‌ندین ده‌ستدرێژى و تاوانى ژینگه‌یی جۆراوجۆر ده‌ستگیربكرێن و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و ئامێری نایاسایش، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى دووه‌م، له‌وباره‌یه‌وه، عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان، لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا و له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رێتى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شارۆكه‌ى شاره‌زوور، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه و هێزه‌كانمانه‌وه، توانراوه (138) هاوڵاتی له‌سه‌ر سه‌رپێچی جۆراوجۆری ژینگه‌یی، وه‌ك (ڕاوی باڵنده‌ی كێوی، ئاگركه‌وتنه‌وه، داربڕین، خه‌ڵوزكردن، زیاده‌ڕۆیی) ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنه دادگا و په‌ڕاوى یاساییان بۆ بكرێته‌وه".
زیاتر گووتیشى: "هاوكات توانراویشه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ماسی (139) قه‌باره جیاواز و تۆڕی ماسی گرتن (37) دانه و قولاپ (35) دانه و به‌له‌م (1) دانه، قه‌فه‌ز (6) دانه و
چه‌قۆ (3) دانه، ماتۆڕسكیل (12) دانه، ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندن (11) دانه و دووربین (2) دانه و داس و مشار و دا‌و (32) دانه، (108) چه‌كی جۆری تاپڕ و گوله‌ی تاپڕ و بادی و ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌جۆر ولایتی ده‌ستى و ته‌وراس، (39) باڵنده‌ی كێوی زیندووی هه‌مه‌جۆر و زیاتر له (150) داری به‌ڕوو، له‌گه‌ڵ (56) باڵنده‌ی كێوی ڕاوكراو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت".
به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شاره‌زوور، له‌باره‌گای به‌ش و یه‌ك بنكه پێكهاتووه و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیه و له (60) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند پێكهاتووه.
شاره‌زوور/ ڕێبین پێنجوێنى