ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی: ئێران مووشه‌كی بالیستی به‌ حووسییه‌كان ده‌دات

:: AM:08:47:13/01/2018 ‌
ڕاپۆرتێكی نهێنی نێودەوڵەتی كە لەلایەن شارەزایانی لیژنەی سەپاندنی سزا بەسەر یەمەن ئەنجام دراوە،  تێیدا بەڵگە و پێویستی تەواو خراوەتەڕوو كە ئێران پێشێلی بڕیارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە، چەك و مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی داوەتە حووسییەكان تا هێرشی پێ بكەنە سەر سعوودیە.

لیژنەی پسپۆرانی ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییە لە ڕاپۆرتەكە هێما بۆ ئەوە دەكەن، بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە كە درێژبوونەوەی میلیشیاكانی حووسی بۆ تەواو ناوچەكان و بەو بڕە چەكە كەمەی هەمان بوو قورسە، بەڵام كاتێك لەگەڵ ئەوان ڕاوێژیان كرد، ئیتر ئەو گرفتەیان نەماوە، چونكە ئێران هەموو پێداویستییەكی بۆ دابین كردوون.

ئەو تیمە شارەزایە لێكۆڵینەوەیان لەسەر پاشماوەی مووشەكەكەی حووسییەكان كەوتووە كە لە 22ی تەمووز/یۆلیۆ و چواری تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر كەوتنە خوارەوە و هیچ گومانێكی تێدا نییە، تەواوی دیزاینەكەی هی وڵاتی ئێرانەوە، ڕاپۆرتەكە خۆی لە 79 لاپەڕە دەبینێتەوە و 331 پاشكۆی لەگەڵدایە.

لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەی ئەو تیمە شارەزایە هاتووە، ئێران توانای دروستكرنی ئەو جۆرە مووشەك و چەكانەی نییە، بەڵكو تاران بە تەواوی پشتیوانیانە و بۆیان ڕەوانە دەكات.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د