بایرن میونشن دوای 5 ساڵ لە بایرن لێڤەركوزنی بردەوە

:: AM:09:10:13/01/2018 ‌

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای تێپەڕبوونی 5 ساڵ بۆ یەكەمجار لە یانەی بایرن لێڤەركونی بردەوە و پێشەنگی یانەكانی خولی ئەڵمانیای قایمتر كرد.

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 18ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ لە یانەی بایرن لێڤەركونی بردەوە.

گۆڵەكانی یانەی بایرن میونشن لەلایەن یاریزانان خافێر مارتینێز لە خولەكی 32، فڕانك ریبێری لە خولەكی 59 و خامیس رۆدریگیز لە خولەكی 91 هاتنە تۆماركردن، تاكە گۆڵەكەی یانەی بایرن لێڤەكوزنیش لەلایەن یاریزان كیڤین فۆرلاند لە خولەكی 70 تۆمار كرا.

بەمەش یانەی بایرن میونشن توانی بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 2013 لەنێو یاریگەی بای ئەرینا لە یانەی بایرن لێڤەركونی ركابەری بباتەوە.

بەم سەركەوتنە یانەی بایرن میونشن ژمارەی خاڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا كرد بە 44 و پێشەنگی یانەكانی قایمتر كرد، خاڵەكانی یانەی بایرن لێڤەركونیش لە 28 و لە ریزبەندی چوارەمی یانەكان مایەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م