له ئیتالیا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێشاندانی تابلۆكانی ئه‌میدیۆ مۆدلیانی كرایه‌وه كه ده‌بوو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بێت، چونكه ئیتالیا ئه‌و شێوه‌كاره جیهانییه به هێمای هونه‌ریی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت تابلۆكان هی مۆدلیانی نه‌بوون و ساخته كرابوون. پێشانگه‌كه هاته داخستن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كرده‌وه كه دادگای ئیتالیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه كردووه و پێیان وایه ساخته‌كردنی تابلۆكانی مۆدلیانی و پێشاندانی له پێشانگه‌یه‌ك له ناو ئیتالیا خۆی، سووكایه‌تییه به كولتوور و مێژووی ئه‌و وڵاته، بۆیه كاتێك ده‌ركه‌وت تابلۆكان ساخته كراون، پێشانگه‌كه هاته داخستن و ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه بوون، سزا دران.
له‌و پێشانگه‌یه‌دا 21 تابلۆی مۆدلیانی پێشان درابوون، ئیزابیلا كواتروچی كه خاتوونه پسپۆڕێكی ئه‌و بواره‌یه، بۆ ئاژانسی "ئه‌نسا"ی ئیتالی ئاشكرای كرد كه 20 له تابلۆكانی هی مۆدلیانی نین، به‌ڵكو ساخته كراون و ته‌نیا یه‌ك تابلۆیان هیچ ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌یه، بۆیه دادگا راسته‌خۆ هاته سه‌ر هێڵ و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
"ئیلاف" روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی له پشتی كردنه‌وه‌ی پێشانگهكهدا بوون، كێ بوون و به چ شێوه‌یه‌ك سزا دراون، ته‌نیا ئاماژه‌ی داوه كه پێشانگه‌كه هاتووه‌ته داخستن و ئه‌وانه‌ی له پشت كردنه‌وه‌ی بوون، به‌توندی سزا دراون.
ئه‌میدیۆ مۆدلیانی كه شێوه‌كارێكی زۆر ناوداری جیهانییه و به رابه‌رانی شێوه‌كاریی ئیتالیا ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1885 له ئیتالیا له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، بۆیه وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی زۆر نین، به‌ڵام وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی ته‌ماشا ده‌كرێ و هه‌ر تابلۆیه‌ك له تابلۆكانی به‌هایان له سه‌رووی 50 ملیۆن دۆلاره.