نرخەكەی 500 ملیۆنە.. مانچستەر و ریال ركابەری توند بۆ گرێبەستی نیمار دەكەن

:: AM:09:41:13/01/2018 ‌

هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

نیمار هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد، دوای ئەوەی یانەكە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دا بە یانەی بەرشەلۆنە كە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.

ماڵپەڕی (لۆ سپۆڕت)ی فڕەنسی بڵاوی كردەوە: یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆ بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێشبەر ئامادەیی خۆی پێشانداوە 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستی نیمار خەرج بكات.

لای خۆشییەوە رۆژنامەی (ماركا)ی نزیك لە یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كرد كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە رازی بووە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار خەرج بكات.

بەمەش بۆ وەرزی داهاتوو ركابەرییەكانی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ریال مەدرید لەسەر گرێبەستی نیمار توندتر دەبن بەتایبەت كە ژمارەكانی ئەو ئەستێرەیە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان سەرسوڕهێنەرە كە لە 22 یاریی رابردوودا 20 گۆڵی تۆمار كردووە و 14 گۆڵی تریشی دروست كردووە




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م