یه‌كه‌مین گرووپی شاخه‌وانی پێكهاتوو له كوڕ و كچ راگه‌یه‌نرا، یه‌كه‌م گه‌شتیان به‌ره‌و زنجیره چیای قاته‌كانی كفری ئه‌نجام دا، به‌رنامه‌شیان بۆ چه‌ند گه‌شتێكی تر داڕشتووه.
دوێنێ هه‌ینی له شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، یه‌كه‌مین گرووپی شاخه‌وانی به ناوی "گرووپی شاخه‌وانی كفری" ڕاگه‌یه‌نرا و گه‌شتێكی تێكه‌ڵاوی پڕ له كوڕ و كچیان به‌ره‌و زنجیره چیاكانی كفری ئه‌نجام دا، كفریشیان له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژارد، چونكه هێمای به‌رخودانی شۆڕشه‌كانی كوردستانه.
ده‌رباز مه‌جید سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كه به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م گرووپه جارێ له هه‌شت كوڕ و حه‌وت كچ پێك هاتووه، ماوه‌یه‌كی تر ڕوو له زیادبوون ده‌كات، ئامانجیان به كولتووركردنی ئه‌م یارییه‌یه كه ئێسته له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی تری كوردستان بووه‌ته ڕۆتین، ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئه‌م گرووپه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری كوردستان دروست بكه‌ن و خۆیانیان پێ بناسێنن.
زیاتر گوتی: ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی، به‌ڵێنی به گرووپه‌كه‌مان داوه ئه‌ركی ئاماده‌كردنی پێداویستی جلوبه‌رگ و شته‌كانی گه‌شته‌كه‌یان بگرێته ئه‌ستۆ، یه‌كه‌م گه‌شتیشیان به هاوكاریی ئه‌وان ئه‌نجام دابوو.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی