54 وڵاتى ئه‌فریقا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایان له سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كرد له‌و قسه‌یه‌ى پاشگه‌زبێته‌وه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌فریقا كردبووى و داواى لێبوردنیان لێ بكات.
دوێنێ هه‌ینى 54 وڵاتى ئه‌فریقا له رێى باڵوێزه‌كانیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌یاننامه‌یه‌كیان له باره‌ى دوایین لێدوانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه، كه باسى وڵاتانى ئه‌فریقاى كردبوو. له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌وڵه‌تانى ئه‌فریقا ده‌ڵێن، "تووشى شۆك بوون" كاتێك قسه‌كانى تره‌مپیان له باره‌ى ئه‌فریقا زانیوه.
رۆژێك پێشتر كاتێك دۆناڵد تره‌مپ باسى كۆچبه‌رانى ده‌كرد، گوتى "ئه‌و وڵاتانه‌ى لێیه‌وه هاتوون پڕوپووچن". ئه‌م گوته‌یه‌ى دۆناڵد تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى له لایه‌ن وڵاتانى ئه‌فریقا دروست كرد، بۆیه پێیان وایه "ره‌گه‌زپه‌رستى و رقبوونه‌وه له بیانى" به ئاشكرا له قسه‌كانى تره‌مپ به‌دى ده‌كرێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه پێشتر سه‌رمایه‌دارێكى گه‌وره بووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌ر له‌وه‌ى ببێت به‌سه‌رۆك به لێدوان و قسه‌كانى سه‌رنجى راگه‌یاندنه‌كانى بۆ خۆى راكێشاوه، به پێى گوته‌ى چاودێران دۆناڵد تره‌مپ زۆرجار له ئه‌ته‌كێتى سه‌رۆكایه‌تى و دیپلۆماسى ده‌رده‌چێت.