به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 20 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، دواتر بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ و نمه‌بارانیش له‌كاتی شه‌و له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 20 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.