هه‌ڵبژاردن به سیسته‌می چوار ساڵ جارێك له هه‌ر وڵاتێكی دیموكراتی پێڕه‌و بكرێ، نیشانه‌ی زیندوویه‌تی شوێنه‌كه‌یه، چونكه نایه‌ڵێ ده‌سه‌ڵات له كه‌سێك یان گرووپێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر قۆرخ بكرێ، به‌ڵام له عێراق دانانی تیمێكی نوێ له ده‌سه‌ڵات هه‌ر چوار ساڵ جارێك، واتا دانانی كۆمه‌ڵێك سیاسی نوێ كه ده‌خوازن ئه‌وان له‌وانه‌ی پێش خۆیان زیاتر ڕوو له گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و سامانی وڵاته‌كه بۆ خۆیان ببه‌ن. ئه‌مه قسه‌ی ویسام یوسف هاووڵاتییه‌كی عێراقییه له شاری به‌غدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ڕوو یه‌كێتی، ڕووه سیاسییه درێژه‌كه‌شی هه‌یه كه بریتییه له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شیعه و پیلانه درێژه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك و دانانی كۆمه‌ڵێ یاسا بۆ سیسته‌می ده‌نگدانه‌كان، به ته‌واوی سوننه و كورد له بڕیاری سیاسیی عێراق دوور بخه‌نه‌وه.
چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی عێراقی، ئێسته خه‌ریكی گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنن كه بڕیاره له‌مساڵدا بكرێ، هه‌ریه‌كه‌شیان بیانوویه‌كی هێناوه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی ڕێكی خستووه كه ئایا دواخستنی یان ئه‌نجامدانی له كاتی خۆیدا گونجاوتره.
عه‌واتف نیعمه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كه نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، له
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له كاتی خۆیدا له مانگی ئایاری داهاتوو بكرێ و حكوومه‌تیش ڕژد بێت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی په‌رله‌مان دیاری كردووه.
ئه‌م سووربوونه‌ی لیستی مالیكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌كان كه هاوپه‌یمانییه‌كی سوننه‌یه، ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ئه‌وان ده‌خوازن بۆ شه‌ش مانگ دوابخرێ، چونكه ئاواره‌كان كه زۆرینه‌یان له سوننه‌ن نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و ئه‌سته‌مه له ناو كه‌مپه‌كاندا وه‌ك پێویست هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م بۆچوونه‌ی سوننه به ڕای عه‌واتف خۆ دزینه‌وه‌یه و بیانووه‌كه‌شیان به دروست نازانێ و ده‌ڵێ، حكوومه‌ت خه‌ریكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ شوێنی خۆیان و له ڕێی سندووقی بوژاندنه‌وه‌ی شوێنه ئازادكراوه‌كان تا كاتی هه‌ڵبژاردن هه‌موویان ده‌خاته‌وه شوێنی خۆیان. بۆیه پێی وایه له‌به‌ر هۆكارێكی ئاوا نابێ وڵات بخرێته ناو بۆشایییه‌كی ده‌ستوورییه‌وه و ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ئه‌م په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌ی ئێسته زیاد بكرێ.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاتی خۆیدا بكرێ، به دڵنیایییه‌وه سوننه زیانێكی زۆری لێ ده‌كات و ئه‌وه‌نده‌ی تر له كایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌رده‌كرێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كێشه‌كان قووڵتر ببنه‌وه و گرووپی توندڕه‌وی زیاتر له ناو هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان دروست ببن و سه‌قامگیری ناو به‌غداش تێك بده‌ن، بۆیه تا حكوومه‌ت كاری ته‌واو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان نه‌كات كه زیاتر له یه‌ك ملیۆنیان له هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وا سوننه ناتوانێ به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌م هه‌ڵبژاردنه بكات. كه‌واته له‌م ڕووه‌وه شیعه له دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان قازانج ده‌كات.
ئه‌ی له‌باره‌ی كورد چی؟ وا له هه‌ڵبژاردنه‌كه نزیك ده‌بینه‌وه و كورد تاكه لای ڕكابه‌ره كه هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی ڕانه‌گه‌یاندووه، به تایبه‌تی دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكۆتبه‌ر و داگیركردنی شاری كه‌ركووك، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر هاوپه‌یمانی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی تۆمه‌تبارن به‌و خیانه‌ته، له كاتێكدا پارتی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر ناپاكییه‌كه نه‌كرایه، ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 به ئاكامێكی باشتر ده‌گه‌یشت و كورد ده‌یتوانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێ، هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر ئاڵۆزتره.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ ئه‌م هه‌لی تێكچوونه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی بقۆزێته‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتی خۆیدا بكرێ. سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتار گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌رچی نازانرێ له داهاتوودا له‌سه‌ر گۆڕان ده‌مێنێته‌وه یان ده‌چێته پاڵ براكه‌ی، ده‌ڵێ: كردنی هه‌ڵبژاردنێكی خراپ له دواخستنی باشتره.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته هه‌ڵوێستی ڕوونه، گۆڕان و حزبه تازه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گرووپه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیده كه به ته‌وسه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌م هه‌لی تێكچوونی دۆخه‌ی كوردستان بقۆزنه‌وه و سوود له كاته‌كه بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردندا له ڕێی ڕازیكردنی خه‌ڵكی ناڕازی به‌هۆی ته‌نگژه ئابووری و سیاسییه‌كان، جێی خۆیان له سیاسه‌تی داهاتووی عێراق و كوردستان بكه‌نه‌وه.
به گشتی بۆ كورد، ڕه‌نگه ئێسته خراپترین كاتی هه‌ڵبژاردن بێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له ده‌ست داوه كه پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ده‌ستی بوو، ئێسته ئه‌و خاكانه به سه‌رپه‌رشتیی میلیشیا شیعه‌كان، ڕۆژانه پێشێلكاری تێدا ده‌كرێ و به سه‌دان گوندی ته‌عریب كراونه‌ته‌وه و به هه‌زاران خه‌ڵكیشیان بۆ هه‌ولێر وسلێمانی ئاواره بوون، بۆیه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له‌م كاته‌دا بكرێ، به ته‌واوی كورد له عێراق بچووك ده‌كاته‌وه و ئیتر ڕه‌نگه له حكوومه‌تی داهاتووی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه، سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی بكات به یاسا و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وێڕای ئه‌م گرفته زۆرانه، هێشتا هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مانتارێكیانه‌وه، چه‌ند جارێك باس له ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه كراوه‌ته‌وه.
عه‌لی ئه‌غوان توێژه‌رێكی سیاسیی عێراقییه، پێی وایه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه قازانج ده‌كات، ته‌نیا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراقه، چونكه ئه‌و له لووتكه‌ی جه‌ماوه‌ریدایه و زۆر له‌و كاته‌ی بوو به سه‌رۆك وه‌زیران به‌هێزتره و ڕای شه‌قامی شیعه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعش و داگیركردنی كه‌ركووك و پلیشانه‌وه‌ی سوننه به ته‌واوی له‌گه‌ڵه، به تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و ده‌رگه كردنه‌وه‌ی بۆ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێران كه هه‌مووی به قازانجی ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته ته‌نیا سوننه به ڕوونی باسی له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام جگه له عه‌بادی، بۆ هه‌موو لیست و قه‌واره‌كان، دواخستنی له كردنی باشتره. له ناو شیعه‌ش كه نووری مالیكی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، ئێسته به‌شێكی زۆری له هاوپه‌یمانانی وه‌ك هادی عامری و موقته‌دا سه‌در و عه‌ماڕ حه‌كیم له‌ده‌ست داوه و ده‌یه‌وێ كاتێكی گونجاوی هه‌بێت تا خۆی كۆ بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ده‌گوترێ مالیكی كاندیدی ئێرانه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیخاته‌وه شوێنی خۆی.