ئه‌گه‌ر تۆش یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به ده‌م خه‌وه‌وه به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌یت و ده‌جووڵێیت به ڕێدا، ئه‌وا بزانه كه‌سێكی نامۆ نیت و ئه‌و ڕه‌فتاره‌ت سروشتییه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ند شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژه‌ر و زانایانی بواری ته‌ندروستی، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی چه‌ندان هۆكاری جیاواز بۆ ئه‌وه هه‌یه كه وا له مرۆڤ ده‌كات به‌ده‌م خۆیانه‌وه قسه بكه‌ن، كه هه‌ندێك جار له قسه‌كردنه‌كانیان ئاماژه به شتی نه‌رێنیش ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كانیش به گشتی ئه‌مانه‌ن:
_ ئه‌و ده‌رمان و ماده هێوركهرهوانهی وا له مرۆڤ ده‌كات خه‌وێكی قووڵ بكات، ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی مێشكیان و قسه‌كردن به‌ده‌م خۆیانه‌وه.
_ ئاڵۆزی مێشك و په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر ده‌روون له ماوه‌ی ڕۆژه‌كه‌دا، وا ده‌كات به‌ده‌م خۆته‌وه قسه بكه‌یت و هۆشت به‌سه‌ر دنیاوه نه‌مێنێت و كێشه‌كانی ناو خه‌وه‌كه‌ت چاره بكه‌یت.
_ كاتێك كه‌سێك تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی دیاریكراو ده‌بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی لێ به‌دیار ده‌كه‌وێت، هه‌ندێك جار ته‌نیا به قسه‌كردن ناوه‌ستێت، ده‌گاته ڕۆشتنیش به ڕیدا له كاتی خه‌وتن.
_ هه‌ندێك جاریش مرۆڤ له كاتی خه‌ودا قسه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌كات، كه له‌و كاته‌ی به ئاگا بووه نه‌یتوانیوه قسه‌یان له‌سه‌ر بكات و له مێشكی ماوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له‌و حاڵه‌ته ڕزگار بكه‌یت، باشتر وایه مێشكت پێش خه‌وتن ئارام بكه‌یته‌وه، خواردنی سروشتی و به‌سوود بخۆیت، هه‌روه‌ها ڕاهێنانی وه‌رزشی بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت هێور بێته‌وه، ئه‌گه‌ریش چاره‌ی نه‌بوو، سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت زۆر بۆت باشتر ده‌بێت.