رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى له به‌دواداچوونێكى ئاشكرای ده‌كات، زۆربه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كانى عێراق به په‌له دروست كراون و له‌وانه‌یه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ تۆماركردنى هاوپه‌یمانێتى دیاری كردبوو، كۆتای هات، دواجار كۆمسیۆن ئاشكراى كرد 205 حزب و 31 هاوپه‌ێمانێتى ناوى خۆیان تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌دوورى نازانێ زۆربه‌ى هاوپه‌مانێتییه‌كان به‌ر له واده‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
حه‌یات نووسیویه‌تى "پێوه‌ندى و دزه‌كردنى زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییان هه‌ستیان به فشارى كات كردووه، بۆیه له ئه‌نجامدا هاوپه‌یمانێتییان خه‌سڵه‌تێكى كاتى هه‌یه، له‌وانه‌یه به‌ر له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئێران و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ده‌ڵێ، "وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ڵوێستى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كان رۆشن نییه، ناوه‌نده‌كانى نزیك له ئێران كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مالیكى قه‌واره‌یان دروست بكه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا پێشبینییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن پاڵپشتى واشنتن بۆ ئه‌و قه‌واره‌یه بێت كه عه‌بادى دروستى ده‌كات".