شتێكی ئه‌سته‌مه بتوانیت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ردا بگریت، به تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی پێوه‌ندییان به دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیان و خۆشه‌ویست هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشقی خۆت بكه‌یت، كه چه‌ند وه‌خته به‌ته‌مای بیكه‌یته هاوبه‌شی ژیانت، پێویسته هه‌ندێك فێڵ و ڕه‌فتاری جیاواز بكه‌یت به‌رانبه‌ری تا به زووترین كات وای لێ بكه‌یت ئاشقت بێت، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش به تایبه‌ت بۆ كچان زۆر گرنگن، ده‌توانن زۆر به ئاسانی ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌به‌ستیانه به‌ده‌ستی بێنن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێیانه‌یه كه ده‌بێت بیگریته به‌ر:
_ پێویسته متمانه‌یه‌كی ته‌واوت به خۆت هه‌بێت.
_ كه‌سێكی رووخۆش و تا ڕاده‌یه‌ك خۆشمه بیت، بۆ ئه‌وه‌ی زوو بچیته دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ته‌وه.
_ قسه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بكه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رانبه‌رت سه‌رسامه پێی و حه‌زی لێیه.
_ سه‌ركێشی بكه و هه‌ندێك جار كه‌له‌ڕه‌قی له‌گه‌ڵ بكه، با له‌سه‌ر شته ساده‌كان گفتوگۆتان دروست بێت.
_ كه‌سێكی ڕۆشنبیر به زیره‌كی و لێهاتوویی خۆتی پیشان بده، چونكه پیاوان به گشتی ئاشقی ئه‌و كچانه‌ن كه زۆرزانن نه‌ك بێده‌نگ و نه‌شاره‌زا.
_ بێتاقه‌تی و خاڵی لاوازی خۆتی پێ پیشان مه‌ده، هه‌میشه خۆت به‌هێز ده‌رخه.