سایتى سپۆتنیكى رووسى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى ئۆكرانیا جه‌نگ له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبگیرسێت".
سایتى سپۆتنیكى رووسى بۆچوونى شرۆڤه‌كارێكى به‌ناوبانگى رووسى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناوى "ئه‌ندرانیك مغرانیان" كه پێشبینى ده‌كات جه‌نگ له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبگیرسێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره پێی وایه ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هاوكاربوونى له ئه‌ندامبوونى ئۆكرانیا له ناتۆ و چه‌ك و هاوكاریشى به هێزه‌كانى ئۆكرانیا بدات، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته رووسیا به‌رپه‌رچى ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ده‌ڵێ، "ده‌كرێت ئه‌و شه‌ڕه‌ى له دونباس هه‌یه درێژه بكێشێ و هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و رووسیا پاڵپشتى له لایه‌نێكى دیاریكراوى شه‌ڕه‌كه بكه‌ن".
سیناریۆكه‌ش به پێى تیگه‌یشتنى ئه‌م شڕۆڤه‌كاره به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، هێزه‌كانى رووسیا ده‌چنه ناوچه‌ى دونباس بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى حكوومه‌تى ئۆكرانیا ببنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى سوپاى ئۆكرانیا ده‌كات و چه‌كى پێ داوه. ده‌ڵێ "رووسیا نایه‌وێ ئه‌م سیناریۆیه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكاریى سوپاى ئۆكرانیا بكات، ئه‌و رووسیا جگه له شه‌ڕ هیچ چاره‌یه‌كى تر‌ى نییه".
چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر كێشه‌ى دونباسى ئۆكرانیا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، چاودێران به‌دوورى نازانن ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش نه‌بێت له نێوان ئه‌م دوو هێزه، ئه‌وا حاڵه‌تێكى وه‌ك جه‌نگى سارد دووباره بێته‌وه.