گواردیۆلا بۆ چوارەم مانگ بە باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی هەڵبژێردرا

:: PM:12:49:13/01/2018 ‌

پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە باشەكانییەوە خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی رابردووی لە خولی نایابی ئینگلیزی پێ درا.

یانەی مانچستەر سیتی بە سەركردایەتی گواردیۆلا ئێستا بەكۆكردنەوەی 62 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزییە دوای ئەوەی 20 سەركەوتن و 2 یەكسانبوونی لە خولەكە تۆمار كردبوو، هەروەها تا ئێستاش تامی هیچ شكستێكی لەم وەرزەدا نەكردووە.

تیپەكەی گواردیۆلا لەم وەرزەدا تا ئێستا 64 گۆڵی تۆمار كردووە و لەبەرامبەریشدا تەنیا 13 گۆڵی لێ كراوە.

ئەمە چوارەمجارە لەسەریەك لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگانەی خولی نایابی ئینگلیزی دەدرێت بە گواردیۆلا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م