نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو شاندێكی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا و ئێسته‌یش له كۆبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق و بڕیاره له‌گه‌ل چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكوومه‌تی عێراقیش كۆ ببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غداوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شانده‌كه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تیش به‌شدارن له شانده‌كه و ئامانجی چوونی ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان بكه‌ن، تا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن.
شانده‌كه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دیدار ساز ده‌كه‌ن و به چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ن.
جێی باسه حكوومه‌تی عێراق هه‌رچه‌نده داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و یاسا ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته ئاماده نییه ده‌ست به دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و كۆی كێشه و پرسه‌كان له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.