په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، زانیاری ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، له باره‌ی چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو تاریق سدیق ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌چنه به‌غدا، به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ ده‌چن و ته‌نیا گفتوگۆ له باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ناكه‌ن، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ری تریش گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، شانده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له باره‌ی پرسی ڤیزا و نشینگه "ئیقامه" گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ته‌واوی ئه‌و ورده‌كارییه كارگێڕییه هه‌ڵواسراوانه چاره ده‌كه‌ن.
تاریق سدیق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له باره‌ی كێشه‌ی نێوان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش قسه ده‌كه‌ن كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌وه، كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت له لایه‌ن به‌غداوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، ئه‌و ڤیزایه‌ی له كوردستان ده‌درێت به هاووڵاتییانی بیانی، ئێسته به‌غدا ددانی پێدا نانێت، له كاتێكدا پێشتر وه‌زیری ناوخۆی عێراق خۆی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابووه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و كارانه، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه، ئه‌و كێشه‌یه دروست بووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی