سامى عه‌نان سوپاسالارى پێشووى سوپاى میسر خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى كاندید ده‌كات، وه‌ك به‌هێزترین ركابه‌رى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى ئێسته‌ى میسر سه‌یر ده‌كرێت.
سامى بلح ئه‌میندارى گشتیى حزبى میسرى عرووبه، ئاشكراى كرد كه سامى عه‌نان سوپاسالارى پێشووى میسر خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كاندید ده‌كات كه بڕیاره له مانگى ئادارى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته سه‌رۆك عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى ئێسته به فه‌رمى ئاشكراى نه‌كردووه، بۆ جارى دووه‌م خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكات، به‌ڵام چاودێران پێشبینى ده‌كه‌ن، سیسى بۆ خۆلى دووه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى خۆى كاندید بكات، عه‌نانیش به‌هێزترین ركابه‌رى سه‌رۆك بێت.
پێشتر ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى میسر رای گه‌یاندبوو كه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید ده‌كات، به‌ڵام له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له وڵاتى ئیمارات، له بارودۆخێكى ئاڵۆزدا له‌م بڕیاره‌ى په‌شیمان بووه‌وه.
به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر كه له ساڵى 2014 دانراوه، هه‌ر كه‌سێك خۆى كاندید بكات، ده‌بێت پاڵپشتى 20 ئه‌ندامى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى داواكه‌ى لێ وه‌بگیرێت، یان 25 هه‌زار كه‌س له 15 شار پاڵپشتى بكات.
سامى عه‌نان له ساڵى 2005 تا 2012 سوپاسالارى سوپاى میسڕ بوو، ماوه‌یه‌ك راوێژكارى سه‌رۆك محه‌مه‌د مورسى بوو.