له‌ كالیفۆرنیا لافاو 18 كه‌سی خنكاند


 به‌رپرسانى باشوورى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا رایان گه‌یاند، ته‌رمى پیاوێكى به‌ساڵاچوویان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ى قوربانییانى لێشاوه‌ قوڕاوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ده‌گات به‌ 18 كه‌س.

دوێنێ بیل بڕاون به‌پرس له‌ تیمى فریاكه‌وتن له‌ هه‌رێمى سانتا باربرا، باشوورى كالیفۆرنیا ئاشكراى كرد، ته‌رمى پیاوێكى ته‌مه‌ن 87 ساڵه‌یان له‌ نێو ماڵه‌كه‌ى خۆى دۆزیوه‌ته‌وه‌. 

دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێسته‌ش به‌دواى ونبووه‌كان ده‌گه‌ڕێت كه‌ ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه‌، له‌ ناویاندا منداڵێكى ته‌مه‌ن دووساڵه‌ هه‌یه‌.

  دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك له‌م هه‌رێمه‌دا وشكه‌ساڵى بوو، سێشه‌مى رابردوو بارانێكى زۆر باری و له‌ئه‌نجامدا لێشاوێكى قوڕاو به‌هۆی لافاوه‌وه‌ دروست بوو، تا ئێسته‌ 18 كه‌س به‌هۆى ئه‌م قوڕاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

  براون دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ونبووه‌كان بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ زیندوو بن، به‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێشتا ژماره‌ى قوربانییه‌كان زیاد بێت". 

 جیا له‌ مردوو و برینداره‌كان لێژوه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى رووخانى 65 ماڵ و 462 ماڵى تریش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌. 

له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ كالیفۆرنیا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر زیانى رووداوه‌ سروشتییه‌كان له‌ دیسێمبه‌رى رابردووش ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئاواره‌ بوون و سه‌دان خانوونش زیانیان به‌ركه‌وت.

 سه‌رچاوه‌ / فرانس پرێس


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل


PM:01:47:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌