یاسای لێبوردنی گشتی، زیاتر له‌سێ هه‌زار گیراو له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و بۆ وردبینی له‌و گرتووخانانه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، كاره‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دلێر ماوه‌تی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان مانگی رابردوو یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند كرد، به پێی ئه‌و یاساییه‌ش زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له گیراوانی ناو گرتووخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئازاد ده‌كرێن.
زیاتر گوتی: چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له دادگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێك هێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌ستبه‌كار بێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێسته‌یش ئه‌و لیژنانه سه‌رقاڵی وردبینی دۆسیه‌كانی گیراوانن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه.
پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی، له 15ی تشرینی دووه‌می 2017 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا و داوتر له مانگی كانوونی یه‌كه‌م به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا و تێیدا ئه‌وانه‌ی به له‌سێداره سزا دراون، سزاكه‌یان بۆ 15 ساڵ زیندانی كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ش بێت، هه‌ندێ گیراو هه‌یه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بووه و هه‌ندێكیش هه‌یه ماوه‌كه‌ی نزیكی ته‌واوبوونه.
دلێر ماوه‌تی گوتی، نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان، یاسای لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه و به‌پێی قۆناغ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی حوكمدراوان نزیكی پێنج هه‌زار كه‌سه و به‌ھه‌زاران كه‌یس ھه‌یه.
وشه/ سه‌لام هانه‌دنی