ئارێز عەبدوڵا لە ئاڵا تاڵەبانی بردەوە

دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی بە نهێنی سكاڵای لەسەر بڕوانامەی ئارێز عەبدوڵای سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی كرد، دادگای ڕەسافەی بەغدا لە كۆتادا بڕیاری لەوبارەوە دەركرد و بڕوانامەی ئارێز عەبدوڵای بە ڕاست و دروست ناو برد و ڕەتی كردەوە ساختە بێت.

دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتی بڕیاریان دا، ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دوور بخەنەوە، دواتر ئارێز عەبدوڵایان لە شوێنی ناوبراو وەك سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق دیاری كرد، بەڵام ئاڵا تاڵەبانی بە توندی دژی وەستایەوە و لە یەكەم هەنگاویش بە نهێنی دۆسیەی ساختەبوونی بڕوانامەكەی ئارێز عەبدوڵای جووڵاند، بەڵام دادگا هەوڵەكانی ئاڵای پووچەڵ كردەوە و لە كۆتادا ئارێز عەبدوڵا سەركەوت.

دادگای ڕەسافە لە 10ی كانوونی دووەم/یەنایەری 2018 نووسراوێكی ئاراستەی فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە، بی ناونیشانی بڕیاری داخستن، لە ناوەڕۆكەكەیدا هاتووە، دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەت بە دۆسیەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری لە پارێزگای بەغدا لە 27/12/2017 بڕیاری دا، سكاڵا لەسەر ناوبراو ڕەت بكاتەوە و دۆسیەكەیش دابخات، لەسەر تۆمەتبار "ئارێز عەبدوڵا حەمەد" بە پشتبەستن بەحوكمەكانی مادەی 130 بڕگەی ئەلف لە یاسای بنەمایی دادگەریی، بەهۆی ئەوەی ناوبراو هیچ تاوانێك و بەڵگەیەكی خوێندنی ساختە نەكردووە.

وشە/ هەڵەبجە، سەلام هانەدنی.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:03:29:13/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 6016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌