هێزه‌كانى ئاسایشى توركیا ئاشكرایان كرد، چه‌ند كه‌سێكیان به تۆمه‌تى پێوه‌ندى داعش گرتووه، یه‌كێكیان وه‌زیرى كشتو‌كاڵى داعش بووه.
دوێنێ سایته‌كانى توركیا رایان گه‌یاندووه هێزه ته‌ناهییه‌كانى توركیا له شارۆكه داڤالى له ویلایه‌تى قه‌یسرى چه‌ند كه‌سێكیان به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به داعشه‌وه گرتووه، یه‌كێك له‌وان وه‌زیرى كشتو‌كاڵى داعش بووه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا ده‌ڵێ كه‌سێك به ناوى"ت، ئا" كه به ره‌گه‌ز عێراقییه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى توركیا گیراوه، ئه‌م كه‌سه پێشتر وه‌زیرى كشتوكاڵ بووه له ده‌سه‌ڵاته تیرۆریستیه‌كه‌ى داعش له مووسڵ.
پێشتر له 27 مانگى رابردوو، هه‌واڵگریى سه‌ربازى له عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه له شارۆكه‌ى شه‌ڕگات هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى داعش.
ئه‌و كات به‌پێى زانیارییه فه‌رمییه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازیى له عێراق، هیچ كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى داعش نه‌گیرابوو، به‌ڵكو حه‌شارگه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى گه‌واره دۆزرابووه‌وه.
نازانرێت ئه‌و وه‌زیره‌ى داعش ماوه‌ى چه‌نده له توركیا ده‌ژیت كه دوێنێ هه‌واڵى گرتنه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌واڵگریى عێراقیش كاتێك ماڵه‌كه‌یان له شه‌ڕگات پشكنى، ئاشكرایان نه‌كرد ئاخۆ ئه‌م وه‌زیره كه‌ى رای كردووه و ماڵه‌كه‌ى جێ هێشتووه.