زۆر كرێم و نەرمكەرەوە هەن، گوایە ڕەشی ژێر چاوەكان بە كۆتا دێنن و ڕزگارتان دەبێ لەم گرفتە، بەڵام پێویست ناكات پەنا بۆ كرێمی كیمیایی ببەن، زۆر چارەسەر لە ماڵەوەی خۆتان هەیە و بە ئاسانترین شێوە و ڕێگە ئەم گرفتە بە كۆتا دێنن.
گرنگترین ئەو ڕێگەیانەی بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەری نەمانی ڕەشی ژێر چاو دەكەن
یەكەم:ئاوی لیمۆ.
ئاوی لیمۆ یارمەتی كاڵكردنەوەی پێستی هەیە، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی سپیكردنەوە و زۆری ڤیتامین C ترشی ستریك. یارمەتی توند كردنەوەی پێستی ژێر چاوەكان دەدات.
بۆ چۆنیەتیی ئامادەكردنی گیراوەیەك لە ئاوی لیمۆ بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، پێویستە لیمۆیەك بگووشن و ئاوەكەی جیا بكەنەوە, ئنجا بە پارچەیەك لۆكە ئاوی لیمۆكە لە ژێر چاوەكانت بدە، بە تایبەت ئەو شوێنەی هەست بەوە دەكەیت، ڕەشهەڵگەڕاوە. لێی بگەڕێن لیمۆكە بۆ ماوەی 15 خولەك بە ڕووخسار بمێنێتەوە، ئنجا بە پارچەیەك پەرۆی تەڕ بیسڕنەوە.پێویستە ڕۆژانە دوو تا سێ جار ئەم ڕێگەیە دووبارە بكەن.
دووەم: تەماتە.
تایبەتمەندی سپیكردنەوەی هەیە و یارمەتی ڕووناك كردنەوەی پێست دەدات، بەتایبەتی ژێر چاوەكان، هەروەها ئاسانە بۆ بەكارهێنان و نەرمە. ڤیتامین B تێدایە كە یارمەتی تازەكردنەوەی پێست دەدات، هاوكات ڤیتامین A نێو تەماتە دەبێتە لابردنی پێستی مردووی سەر ڕووخسار.
پێویستە كەوچكێكی چا ئاوی تەماتە لەگەڵ نیو كەوچكی چا ئاوی لیمۆ تێكەڵی یەكتر بكەن، ئنجا ئەو تێكەڵەیە لە دەوری چاوت بدە و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی 10 خولەك بە دەوری چاوەكانت بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆن، دەشتوانن ئاوی تەماتە بخۆنەوە، پێویستە بە لایەنی كەم دوو جار لە رۆژێك ئەم كارە دووبارە بكەنەوە و ماوەی دوو تا سێ هەفتە بەردەوام بن لەسەری.
سێیەم :پەتاتەی خاو.
پەتاتە گرنگە بۆ سپیكردنەوە، ئەگەر بەخاوی بەكاربهێنرێت،یارمەتی سپیكردنەوەی ڕەشی ژێر چاو دەدات بازنەی چاوەكان ڕووناك دەكاتەوە.
پەتاتەیەك بە باشی بشۆنەوە، ئنجا بیخەنە بەفرگرەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك تا سارد دەبێ، پاشان بیكەن بە دوو قاشی ئەستوور، ئنجا بیخەنە سەر چاوەكانت، بەجۆرێك دەوروبەری چاو دابپۆشێ، بەمشێوەیە ڕەشی ژێر چاوەكان ناهێڵێت.دەبێ بۆ ماوەی 20 تا 25 خولەك بە سەر چاوتانەوە بمێنێتەوە، ئنجا بە ئاوی سارد بیشۆن.