بۆ ئەوەی ڕۆژێكی خۆش و تەندروستت هەبێت و بتوانیت كارەكانت بەباشی بکەیت، ئەوا دەبێ گرینگی بە خواردنی ژەمی بەیانیان بدەیت، چونكە نەخواردنی ژەمی بەیانیان وا لە مرۆڤ دەكات بە درێژای ئەو ڕۆژە ھەست بە ھیلاكی و ماندووبوون بكات.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
healthline" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی ژەمی بەیان و باشترین خۆراكانەی دەكات و دەڵێت، كۆمەڵێك خۆراك پێویستە لە بەیانیاندا بخورێن تا لە ڕێگەیانەوە وزەی پێویست بەدەست بێنین و ببینە خاوەن جەستەیەكی تەندروست، ئەم خۆراكانەیش ئەمانەی خوارەوەن:
ھێلكە: یەكێكە لەو خواردنانەی پێویستە لە بەیانیاندا بخورێت هێلكەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "B" كە لە ھێلكەدا مادە خۆراكییەكان دەگۆڕێت بە وزە، هەروەها هێلكە ڕێژەیەكی كەم كالۆری لەخۆ دەگرێت و سپێنەی هێلكەیش مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و جەستە دەپارێزێت لە نەخۆشی.
سێو: خواردنی سێوێك لە بەیانیاندا خانەكانی مێشك چالاك دەكات و وات لێ دەكات هەست بە هیلاكی مێشك نەكەیت بەدرێژایی رۆژەكە، هەروەها ئەو سێوەی لە بەیانیاندا دەیخۆی دژە ئۆكسان بۆ جەستە دابین دەكات و ڕێگری لە تووشبوونت بە نەخۆشی دەكات.
قاوە: گرینگی خواردنەوەی قاوە لەوە دایە، كە كەشێكی خۆشت بۆ دابین دەكات، هەروەها جەستەت چالاك دەكات و وات لێ دەكات هەست بە بێزاری نەكەیت و چالاكبی لە تەواوی ڕۆژەكەدا، لەگەڵ ئەوەیشدا خواردنەوەی قاوە خانەكانی خوێن دەپارێزن و ناهێڵن تووشی لەناوچوون بێن.