فستق بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ سوودی هه‌یه‌

:: PM:09:24:13/01/2018 ‌

خواردنی چەرەسات بەگشتی بەسوودە بۆ تەندروستی جەستە، هەروەها فستق بەتایبەتی یارمەتی زۆر لە ئەندامەكانی جەستە دەدات و لە نەخۆشییش دەمانپارێزێت.

بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "nuts" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی فستق دەكات و دەڵێت، توێژینەوەیەك سەلماندوویەتی كە فستق پێكھاتەی كانزایی زۆری تێدایە، كە واتلێ دەكات جەستەیەكی تەندروستت هەبێت و لەم توێژینەوە نوێیدا دەریان خستووە كە فستق زۆر گرنگە بۆ گەشەكردن و تەندروستی ئەندامەكانی جەستە.

فستق لە پێكھاتەكەیدا كانزاكانی وەك "مس و فۆسفۆر و مەنگەنیزی" تێدایە، كە مس ئەو ئەنزایمانەی تێدایە یارمەتی كارلێكە كیمیاییەكانی جەستە دەدەن، هەروەها فۆسفۆر بۆ بەھێزكردنی ئێسكەكان كاردەكەن، لەگەڵ ئەوەیشدا مەنگەنیز بۆ چڕكردن و باشكردنی شانەكانی ئێسك و گەشەسەندنیان بەكاردێن.

فستق دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی B بۆ دەمارە خانەكان بە سوودن و ماسولكەكان لە كەشەنبوونی بەهێز دەپارێزن، هەروەها زۆربەی كاتەكان بۆ زیادكردنی وزەی جەستە بەسوودن، لەگەڵ ئەمەیشدا دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵەیەكان، كە جەستە بە تەندروستی دەهێڵنەوە و ناهێڵێت تووشی نەخۆشی بی.

ھەرچەندە فستق كالۆری زۆری تێدایە، بەڵام ئەم كالۆرییە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەورییە سوودبەخشەكان و ڕیشاڵە بە سوودەكان، كە زۆربەی خۆراكی پێویست بۆ جەستە دابین دەكات، هەروەها ھەندێك كەس وا دەزانن ئەم چەرەسە كێش زیاد دەكات، بەڵام لە ڕاستیدا دەركەوتووە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان