یاریزانە نوێیەكەی بەرشەلۆنە بەبێ پێڵاو هاتە نێو یاریگەی كامپ نوو

:: AM:09:33:14/01/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوێنێ شەموو بەفەرمی بەرگریكارە نوێیەكەی یاری مینای كۆڵۆمبی لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن نیشان دا.

مینا بەر لە هاتنە نێو یاریگەی كامپ نوو پێڵاو و گۆرەوییەكەی لە پێ كردەوە و و بەپێ خواسی خۆی نیشانی هەوادران و دەزگاكانی راگەیاندن دا.

ئەم هەڵسوكەوتەی مینا بووە جێگەی سەرسڕمانی هەوادران و لای خۆیەوە ئەویش رایگەیاند كە ئەمە بۆچوونی ئاینی خۆیەتی و پێیوایە بەم كردەوەی بەخت بەرەو رووی دێت.

مینا پێشتریش لە كاتی گرێبەستكردن لەگەڵ یانەكانی پێشووتری بەهەمانشێوە بە پێی خواس هاتبووە نێو یاریگە و بە بۆچوونی خۆی بەرزڕاگرتنی یاریگە و گڵدانەوەی بەختە بۆ ئەوەی لە وێستگەی داهاتووی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتن بەدەست بێنێ.

بەگوێرەی زانیارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەو بەرگریكارەی پێشووی یانەی پاڵمیراسی بەڕازیلی ئیمزا كردووە و گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2023 درێژەی دەبێت.

جێی باسە ئەمە دووەمین گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزانان و هەفتەی رابردووش بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ئیمزا كردبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م