ناوی "چارڵز مانسۆن" ناوێكی زۆر دیاری تاوانبارییه له ئه‌مه‌ریكا، ساڵی رابردوو ئه‌و كه‌سایه‌تییه له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد. ئێسته‌یش هۆڵیوود خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌یان تاوانی كوشتنی ئه‌نجام داوه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ستێره ناوداره‌كه‌ی هۆڵیوود لیۆناردۆ دی كابریۆ، به‌شداریی ئه‌و فیلمه ده‌كات كه تا ئێسته‌یش ناوێكی دیاریكراوی بۆ دانه‌نراوه. به‌ڵام ئێسته كار له‌سه‌ر فیلمه‌كه ده‌كرێت كه له ده‌رهێنانی كوینتن تارانتیتۆیه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه دروست قسه‌وباسه له‌سه‌ر ژیانی چارڵز مانسۆن كه مه‌ترسیدارترین تاوانبار بووه له ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی بیسته‌م. له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له گرتووخانه كۆچی دوایی كرد. له‌كاتێكدا ساڵانێك ئه‌و تاوانباره له گرتووخانه بووه كه به‌تاونی كوشتنی نۆ كه‌س سزای گرتنی تاهه‌تایی بۆ ده‌رچووبوو، یه‌ك له قوربانییه‌كان خاتوونه ئه‌كته‌ری هۆڵیوود "شارۆن تیت" بوو.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و فیلمه كه تا ئێسته ناوی بۆ دیاری نه‌كراوه، بڕیاره له مانگی ئابی ساڵی 2019 پێشان بدرێت، ئه‌ویش به‌هۆی 50 ساڵه‌ی كوشتنی خاتوونه ئه‌كته‌ر شارۆن تیته و وه‌ك رێزگرتنێك له‌و كاته‌دا فیلمه‌كه پێشان ده‌درێت كه شارۆنی تێدا هاته كوشتن.
لیۆناردۆ دی كابریۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته وه‌ك ته‌مه‌ن گه‌وره بووه، رۆڵی مانسۆن له‌و فیلمه‌دا نابینێ، به‌ڵام وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه رۆڵی سه‌ره‌كیی له‌و به‌رهه‌مه سینه‌مایییه‌دا هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كه ده‌ستنیشان بكات كه هه‌واڵه‌كه‌ی له گۆڤاری مارایتی و پێگه‌ی "دیدلاین دۆت كۆم" وه‌رگرتووه. ته‌واوی رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه، ده‌كه‌وێته ساڵی 1969 كه زۆربه‌ی تاوان و كوشتنه‌كانی تێدا ئه‌نجام دراون.
لیۆناردۆدی كابریۆ له ساڵی 1974 له دایك بووه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی هۆڵیوود، زیاتر له فیلمی "تایتانیك"دا به رۆڵی "جاك" ناسرایه‌وه و خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانییه له‌ناویساندا ئۆسكار، دوا فیلمی به‌ناوی "زه رێڤینه‌نت"، به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. خاوه‌نی زیاتر له 30 فیلمی سینه‌مایییه.