چ كاتێك میوەخواردن زۆرترین سوودتان پێ دەگەیەنێت

:: PM:02:03:14/01/2018 ‌

هەموومان دەزانین كە میوەكان سوودی زۆریان بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە، پزیشكانی پسپۆر دەڵێن پێویستە رۆژانە نزیكەی كوپێك یان دوو كوپ میوە بەشێوەی شەربەت بخۆیت، زۆر باشترە، بەتایبەت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بیخۆنەوە.


زۆرێك لە ئێمە لەدوای خواردنی ژەمەكان پارچەیەك یان چەند دانە میوەیەك دەخۆین ،لە راستیدا میوە، چەندان جۆر شەكری سروشتی تێدایە، بەڵام خواردنی میوە دوای ژەمەكان كارێكی هەڵەیە شەكر و پێكهاتەی خۆراكی لە میوەدا زۆرن وە بەزووی دەیانەوێ‌ بگەن بەخوێن وەپاشان لەش بەخێرای دەستدەگرێت بەسەر وزە، دژەئۆكسید، ڤیتامین، كانزا كەلە میوەكەدا دەردەچێت.

باشتروایە میوە لە دوای ژەمەكان بەكارنەهێنرێت، چونكە لەو كاتەدا گەدە سەرقاڵە بە هەزم كردنی ئەو خۆراكانەی كە تێیدایە، هەموو پێكهاتەكانی میوەكە وەكو وزە و پێكهاتەی خۆراكی دەگەن بە خوێن، چونكە گەدە توانای هەزم كردنی نامێنێت و دەیگەیەنێت بە ریخۆڵە باریكە و لەوێوە دەست بە مژینی دەكرێت و دەگوازرێتەوە بۆ خوێن، ئەمە كارێكی باش نییە، چونكە تا میوەكان دەگەن بە ریخۆڵە باریكە برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی لەناو دەچن لە لایەن گەدەوە وەكو پۆتاسیۆم،مەگنیسیۆم،ڤیتامین C, A.

بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی كە لەشت بەتەواوی دەتوانێت سوود لە پێكهاتە جیاوازەكان وەربگرێت، پێویستە میوەكان لە پێش خواردنی ژەمەكان بخورێت نەك لەپاش.كاتێك میوە لە ناوەراستی ژەمەكاندا دەخورێت گەدەت بە تەواوی بەتاڵە، ڕێگە بەشەكر، دژەئۆكسید و ڤیتامین و كانزا دەدات كە بگەن بەخوێن بەبێ‌ دواخستن. وهاوكات دەبێتە هۆی بەهێز كردنی گەدە بۆ هەرسكردنی ژەمێكی قورس.

زانایان دەڵێن ، ئەو میوانەی كە ترشن وەكو لیمۆ، پرتەقاڵ، سندی، تووی فەرەنگی، خواردنی ئەم میوە ترشانە، دڵەكزی دروست دەكات، ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت.

سەرچاوە/ wellnessbin



وشە - ئاوات ئازاد