پیاوان به‌م هه‌ڵانه‌ی مه‌كیاجی ژنان تێك ده‌چن

:: PM:02:23:14/01/2018 ‌

پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن ژنه‌كانیان هه‌ندێك گرنگی به‌ خۆیان بده‌ن و مه‌كیاجێكی ساده‌ و جوان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ مه‌كیاجێك نه‌كه‌ن زۆر پێیان خۆشتره‌ له‌وه‌ی ببینن هه‌ڵه‌یه‌كی ڕوون و ناشرینیان كردووه‌ شێوه‌ی خۆیانیان پێ ناشیرین كردووه‌.

هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ر شتێكدا بكرێت، سیمای سروستی شته‌كه‌ تێك ده‌دات و ناشیرین ده‌بێت، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژنانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش نه‌زانینی مه‌كیاجه‌ و كاتێك بۆ ئاهه‌نگێك یان كاتێكی ئاسایی هه‌ندێك مه‌كیاج ده‌كه‌ن و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا ده‌كه‌ن، پێیان دیار ده‌بێت و زۆر ناشیرین ده‌رده‌كه‌ون، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان جوان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مێرد و پیاوانی ده‌وروبه‌ریان تێك ده‌دات و ڕقیان لێی ده‌بێته‌وه‌.

به‌ گشتی پیاوان به‌م هه‌ڵانه‌ی مه‌كیاجی ژنان زۆر تێك ده‌چن و قێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه‌:

_ كاتێك زیاد له‌ پێویست لێویان گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و له‌ لێواری لێویان دێته‌ ده‌ر و نازانن به‌ قه‌ڵه‌م چاره‌ی بكه‌ن.
_ كاتێك ئه‌ساسی ڕووخساریان به‌ جوانی بڵاو ناكه‌نه‌وه‌، هه‌ندێك به‌شی ڕووخساریان سپییه‌ و هه‌ندێكی ڕه‌ش و هه‌ندێكی تریش هه‌ر ئه‌ساسی به‌رنه‌كه‌وتووه‌.
_ كاتێك سه‌رڕوومه‌تی زۆر تۆخ ده‌كه‌ن و له‌ سووتاو ده‌چن.
_ كاتێك پشتچاوی تۆخ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆكس و لێدانیان خواردبێت.
_ كاتێك ده‌بینێت ژنه‌كه‌ی دوو سه‌عات خه‌ریكی مه‌كیاجه‌، كه‌چی كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ زۆر ساده‌تر ده‌ركه‌وتووه‌ له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد.


سه‌رچاوه‌/ یاسه‌مینه‌


وشە - ڕێناس شابان