کۆمپانیای کوالکۆمی ئەمریکی بەناوبانگ لە بواری تەکنەلۆژیا و ڕەقەکاڵاکان، ئهمڕۆ ههینی نوێترین پڕۆسێسهری خۆی ئاشكراكرد به كۆمهڵێك تایبهتمهندی ناوازهوه كه بههاوكاری کۆمپانیای سامسۆنگ پهرهی پێدراوه و بهرههمهاتووه.
پڕۆسێسهری نوێی كوالكۆم به ناوی سناپ دراگۆن 835 و تایبەتمەندی QuickCharge 4 هەیە و بنچینەکراوە بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی 10 نانۆمەتری کە ئەمە بەبەراورد بەنەوەکانی پێشخۆی زۆر پێشکەوتووتر و باشترە کە 14 نانۆمەتر بوو. ئەم پڕۆسێسەرە جێگەی هەردوو پڕۆسێسەری 820 و 821 وەکو باشترین پڕۆسێسەر دەگرێتەوە.
كوالکۆم باسی لە توانای نەوەی نوێی بارگاویکردنەوەی خێرا کردووە کە بە QuickCharge 4 ناساندوویەتی و لەنەوەکانی پێشخۆی پارێزراوتر و چوست و چالاکترە و خێراترە لە بارگاوی کردنەوە.
کۆمپانیاكه رایگهیاندووه تەکنەلۆژیایە بە تەنیا 5 خولەک بارگاوی کردنەوە 5 کاتژمێر ماوەی بەکارهێنانی باتریت بۆ دەستەبەر دەکات. بەمەش دەردەکەوێت کە ئەم تەکنەلۆژیایایە 20% خێراترە و 30% چوست و چالاکترە لەنەوەی پێش خۆی.
کۆمپانیاكه راگهیاندووه لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بهردهست دهبێت.