له هه‌ولێر بازاڕی ئارایشگه‌كان هه‌موو كاتێك جمه‌یان دێت، چونكه زۆر له ژنان له پێناو خۆجوانكردن هه‌رگیز بایه‌خ به ته‌نگژه‌ی دارایی ناده‌ن. حكوومه‌تیش كه هیچ چاودێرییه‌كی له‌سه‌ر نرخه‌كان نییه، خاوه‌ن ئارایشگه‌كان به حه‌زی خۆیان نرخ بۆ رازاندنه‌وه و مكیاج داده‌نێن.
په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت، زه‌رده‌خه‌نه جوانترین ئارایشی ڕووخساره. به‌ڵام ژنان ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن گرنگیدان به جوانی و ڕێكخستنی رووخسار و به‌كارهێنانی ئارایش و میكیاج گرنگترین شته بۆ ژنان كه بتوانن هه‌میشه به رووخسارێكی جوان بمێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گرنگییه‌ی ژنان به رازاندنه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، گله‌یییه‌كی زۆریشیان له نرخی ئارایشگه‌كان هه‌یه و خۆیان ده‌ڵێن، نرخی به‌شێكی زۆر له ئارایشگه‌كان گرانه و هه‌رچه‌ند جوانت بكه‌ن، شایانی ئه‌وه نییه ئه‌و هه‌مووه پاره‌یه له بری خه‌رج بكه‌ی.
دیه فه‌رهاد له‌و ژنانه‌یه زۆر گرنگی به خۆجوانكردن ده‌دات، ئه‌و به"وشه"ی گوت، مانگی جارێك ده‌چێته ئارایشگه، به‌ڵام نرخیان زۆر گرانه و ره‌چاوی دۆخی دارایی كوردستان ناكه‌ن. دیه پێی سه‌یره هیچ دامه‌زراوه یان شوێنێك نییه لێپرسینه‌وه له‌و ئارایشگایانه بكات، ئاخر له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س گوێی له پاره نه‌بێت، خۆ خه‌ڵكی تریش حه‌ز ده‌كات خۆی جوان بكات، به‌ڵام گرانیی نرخه‌كان ده‌ره‌تانیان پێ نادات زوو زوو سه‌ردانی ئارایشگه بكه‌ن.
"به‌شێكی زۆری ئارایشگه‌كان ویژدانیان نییه و به حه‌زی خۆیان نرخ دیاری ده‌كه‌ن و بۆ قژبڕینێكی ئاسایی داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن" ئه‌مه به‌شێكه له گوته‌ی رۆژان یاسین. ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌كی خۆشی هاوڕێیه‌كی ده‌گێڕێته‌وه كه بووك بووه، به‌ڵام بۆ خۆڕازاندنه‌وه‌ی له ئارایشگه‌یه‌ك پێشتر نه‌یگوتووه بووكه و ته‌نیا داوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كردووه كه حه‌زی كردووه بۆی بكرێت و به پاره له‌سه‌ری رێككه‌وتووه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خۆم ئاشكرا بكردایه، ئه‌وا سێ هێنده‌ی نرخی راسته‌قینه پاره‌م ده‌چوو و خاوه‌ن ئارایشگه‌كان پێیان وایه بووك نێچیره و پێویسته پاره‌یه‌كی زۆری لێ بستێنرێت.
رۆژان پێی وایه ئه‌و ئارایشگایانه‌ی كاره‌كانیان جوانه و شوێنیان باشه، نرخیان زۆر گران ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش هه‌ر ناویان هه‌یه و ئیشیان جوان نییه، كه‌چی به‌گوته‌ی ئه‌و "داوای پاره‌ی زۆر ده‌كه‌ن".
ناهیده غازی كه زیاتر له 10 ساڵه ئارایشگه‌ی هه‌یه، دووپاتی كرده‌وه كه به ویژدانه‌وه پاره ده‌ستێنێت. ئه‌و نرخی به‌شێك له ئیشه‌كانی به‌م شێوه‌یه خسته‌ڕوو و گوتی، "بۆ قژبڕین 10 تا 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم، بۆ مكیاج 20 تا 25 هه‌زار دینارم وه‌رگرتووه و ره‌چاوی باری دارایی بووكیشم كردووه، بووك هه‌بووه 100 هه‌زارم لێی وه‌رگرتووه و هه‌بووه 150 تا 250 هه‌زارم وه‌رگرتووه، به‌پێی ئه‌و كاره وه‌ستاوه كه بۆم كردووه. "
له كاری ئارایشكردن هه‌میشه نوێكاری هه‌یه و جۆری ئه‌و ره‌نگ و بۆیه‌ی ئارایشگه‌كان به‌كاری دێنن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخ هه‌یه و گرێ دراوه به ویژدانی كه‌سه‌كه‌وه. هه‌یه شتی خراپ به ناوی باش ساغ ده‌كاته‌وه و هه‌یشه له شتی به كوالێتی سوود وه‌رده‌گرێت.
ڕه‌وشه‌ن عه‌لی یه‌كێكی تره له‌و ژنانه‌ی له ئارایشگه‌یه‌كی به‌ناوبانگ كار ده‌كات. ئه‌و گوتی "ڕاسته ئێمه پاره‌یه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر به كاره‌كانمان وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریان دێنین هه‌موو كوالێتیان باشه، جگه‌له‌مه چه‌ند كارمه‌ندمان هه‌یه و كرێی دووكانیش گرانه."
له‌و ئارایشگه‌یه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی بووك له 400 دۆلار تا 900 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، به‌رانبه‌ر به قژچاككردنیش 200 تا 400 دۆلار وه‌رده‌گیرێت. ئه‌و نرخه له ئێسته‌ی كوردستاندا مووچه‌ی ژنه فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر 10 ساڵ خزمه‌ت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ.
شادیه عه‌بدولوه‌هاب سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشگه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له سه‌ندیكای كرێكاران، له‌باره‌ی گرانی نرخی ئارایشگه‌كان بۆ "وشه" نیگه‌رای خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی، "به‌داخه‌وه ئێمه چه‌ند ساڵێكه كار بۆ ڕێكخسنه‌وه‌ی ئه‌و نرخانه ده‌كه‌ین، چه‌ندان كارمان كردووه و داوامان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زیر و چه‌ندان شوێن كردووه كه ڕێچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه به دانانی یاسایه‌ك ئه‌و نرخانه ڕێك بخه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه بازاڕ ئازاده."
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران، هه‌وڵ هه‌یه له ناو سه‌ندیكاكه‌یان به‌شی كاروباری ژنان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بواره را بگه‌ن و بتوانن چاودێرییان له‌سه‌ر ئارایشگه‌كان هه‌بێت. به‌ڵام گله‌یی له ژنانیش كرد به‌وه‌ی "هه‌ر ئارایشگایه‌ك له ده‌ره‌وه هاتبێ یان پاره‌ی زۆر وه‌ربگرێت، متمانه‌ی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا له ناوخۆ كه‌سی باش هه‌یه به نرخی كه‌م خه‌ڵك ده‌ڕازێنێته‌وه".
ئازادبوونی بازاڕ ده‌ستی هه‌ر جۆره چاودێرییه‌كی بازاڕی له كوردستان به‌ستووه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ زۆر كه‌س گیرفانی خۆیان پڕ بكه‌ن.
"وشه" بۆ به‌دواداچوونی نرخه‌كان له كۆفرۆش نرخی ده‌به‌یه‌ك ماده‌ی "كریاتین" /تایبه‌ته به خاوكردنه‌وه‌ی قژی ژن/ پرسی به كه به "60 هه‌زار دینار" بوو، ئه‌م ده‌به‌یه به‌شی خاوكردنه‌وه‌ی قژی سێ ژن ده‌كات واته هه‌ریه‌كه‌ی 25 هه‌زار دینار ماده‌ی سه‌ره‌تایی پێویسته، به‌ڵام ئارایشگاكان به‌پێی نرخی میزاجی خۆیان بۆ هه‌ر ژنێك 125 هه‌زار دینار تا 250 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن. واته قازانج له 500% و تا له سه‌تا هه‌زار.
وشه/ هه‌ولێر- ژاڵه ناسح به‌رزنجی