میسی ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ كریستیانۆ یەكسان كردەوە

:: PM:12:11:15/01/2018 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 19 خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە.

گۆڵی چوارەمی یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەشێوەیەكی زۆر جوان بە لێدانێكی راستەوخۆی لە خولەكی 85 تۆمار كرا.

بەمەش میسی ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی ئیسپانیا بە رێگەی لێدانی راستەوخۆ كردە 19 گۆڵ و هاوتای ژمارە پێوانەییەكەی كریستیانۆی كردەوە، بەمەش ئەو دوو ئەستێرەیە لە 25 ساڵی رابردووی خولیەكەدا زۆرترین گۆڵیان بە رێگەی لێدانی راستەوخۆ تۆمار كردووە.

دوای ئەوانیش رۆبێرتۆ كارلۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی دێت بە تۆماركردنی 15 گۆڵ، دواتریش دۆدا 13 گۆڵ، ئەسینساو 12 گۆڵ و ریڤالدۆ 11 گۆڵیان تۆمار كردووە.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م