له میانه‌ی تازه‌گه‌ری و خزمه‌ته ناوازهكانیدا، به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك نوێكارییه‌كی پێویستی له "بیرهێنانه‌وه‌ی ڕۆژه‌كان" كردووه، له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئه‌و یادگارییه خۆشانه‌ت بیر ده‌خاته‌وه كه ده‌ته‌وێت بیبینیته‌وه.
ماوه‌ی ساڵێك زیاتره كۆمپانیای فه‌یسبووك نوێكارییه‌كی گرنگی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كردووه، ئه‌ویش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پۆست و یادگارییه‌كانه كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ ئه‌نجامت داوه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌رانی شتێكی تا بڵێی سه‌رنجڕاكێش بوو كه بیریان بخاته‌وه ساڵێك به‌ر له ئێسته چی‌یان كردووه، یادگاری خۆشیشی بیر هێنانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ندێك كه‌س خه‌مێكی ناخۆش بوو، چونكه ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ یادگارییه‌كی ناخۆشیان تۆمار كردبوو، وه‌ك مردنی كه‌سێكی ئازیز، دابڕان له خۆشه‌ویست و سه‌رنه‌كه‌وتن له كارێك، له‌به‌رئه‌وه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ڕه‌خنه له فه‌یسبووك گیرا، پێیان وابوو هیچ پێویست ناكات ئه‌و یادگارییه ناخۆشانه‌یان بیر بهێنرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كرد نوێترین تازه‌گه‌ری بۆ به‌رنامه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تێیدا له ڕێی سیتینگه‌وه، ده‌توانیت ئه‌و جۆره یادگارییانه دیاری بكه‌یت كه ده‌ته‌وێت فه‌یسبووك بیرت بخاته‌وه، ده‌توانیت هه‌ندێك ڕۆژی ناخۆشی ژیانت بۆ فه‌یسبووك دیاری بكه‌یت، كه هه‌رگیز یادگاری ئه‌و ڕۆژه‌ت بیر ناخاته‌وه.