رۆژێك دوای ڕاگه‌یاندنى هاوپه‌یمانییه‌تی نه‌سری عێراق كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌یش به‌شێكه له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه، قه‌واره‌ى مونته‌سیروون و فه‌تح ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵكاران له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و هاوبه‌ندییه‌ی شیعه‌كان ڕاگه‌یاند.
فالح خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى قه‌واره‌ى سه‌ركه‌وتووه‌كان (منتصرون) ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ى خۆى له هاوپه‌یمانێتى "نه‌سر عێراق" راگه‌یاند كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت.
كشانه‌وه‌ى ئه‌م قه‌واره‌یه له‌كاتێكدایه كه ته‌مه‌نى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دوو ڕۆژه و دوێنێ به فه‌رمى ڕاگه‌یه‌نراوه. فالح خه‌زعه‌لى له به‌یاننامه‌كه‌ى هۆكارى كشانه‌وه‌كه‌ى ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌ویش بوونى گه‌نده‌ڵكارانه له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
له ده‌قى به‌یاننامه‌كه هاتووه، "رێ به خۆمان ناده‌ین به‌شێك بین له سیسته‌مى گه‌نده‌ڵى و هێنانه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك، ده‌بێت پارێزگاری له ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، دوور له به‌كارهێنانى پاره‌ى خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتى حكوومى بۆ كڕینى ده‌نگ".
هه‌روه‌ها جیا له مونته‌سیروون، هاوپه‌یمانى فه‌تحیش له هاوپه‌یمانێتى عه‌بادى كشاوه‌ته‌وه، عامر فایز سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێ، "ئێمه له هاوپه‌یمانى نه‌سر كشاینه‌وه و به ته‌نیا ده‌چینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه".
له باره‌ى هۆكارى كشانه‌وه‌كه‌ش فایز ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه له نێو هاوپه‌یمانێتى نه‌سر قه‌ره‌باڵغى حزب هه‌یه و بۆچوونه‌كان له‌یه‌كتر جیاوازن".
هاوپه‌یمانی "نه‌سر عێراق" هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی و كوتله‌ی به‌در به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری و به‌ره‌ی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و چه‌ندان حزبی تر دوو ڕۆژ به‌ر له ئێسته ڕاگه‌یه‌نرا. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی ڕه‌خنه لای چاودێران بوونی عه‌بادییه له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه كه حه‌شدی شه‌عبی سه‌ره‌تا له‌نێوان خۆیان پێكیان هێنا و دواتر عه‌بادیش بوو به به‌شێك له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشوویه‌تی، كه دووپاتی ده‌كرده‌وه نابێ حه‌شد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.