زۆربه‌ی خه‌ڵك زیاتر له دوو سه‌عات له‌ناو جێ‌دا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام خه‌ویان لێ ناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات به‌یانی دره‌نگ خه‌به‌ریان بێته‌وه، یان له شوێنی كاره‌كه‌یان بێزار و خه‌واڵوو بن.
كێشه‌ی تێكچوونی خه‌و و خه‌ولێنه‌كه‌وتن، ئێسته بووه‌ته كێشه‌یه‌كی باو و پێویستی به چاره‌سه‌رێكی گرنگ هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌نجام بده‌یت، باشترین چاره‌سه‌رت ده‌ست ده‌كه‌وێت:
_ خۆت ناچار مه‌كه بخه‌وی: ئه‌گه‌ر زانیت خه‌وت لێ ناكه‌وێت، هیچ خۆت ماندوو مه‌كه، چونكه ناتوانی مێشكت ناچار بكه‌یت بخه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌سته ئیشێك بكه و كه‌مێك بجووڵێ، تا ماندوو ده‌بیت و جه‌سته‌ت ئه‌مجاره داوای خه‌و ده‌كات.
_ ڕووناكییه‌كان له‌ناو ببه: بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی خه‌وێكی قووڵ بكه‌یت، ڕووناكییه‌كان بكوژێنه‌وه و ساده‌ترین ڕووناكیش مه‌هێڵه.
_ گۆره‌وی له‌پێ بكه: ئه‌گه‌ر له كاتی خه‌ودا گۆره‌ویت له پێ بێت، ئه‌وا به ئاسانی خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت و خه‌وه‌كه‌شت ئارام و قووڵ ده‌بێت.
_ بیر له شتی باش بكه‌وه: هه‌ندێك كه‌س پێی وایه ئه‌گه‌ر بیر بكاته‌وه، ئاسان خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه له‌و كاتانه‌دا هه‌میشه بیر له شتی باش بكه‌وه.
_ بۆنی گوڵی لاڤننده‌ر له جێیه‌كه‌ت بده: بۆنی خۆش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و ڕاهێنانی جه‌سته له‌سه‌ر خه‌و.