گرووپی كۆمپانیاكانی "جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز" گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی نوێ دروست ده‌كات كه پێویستی به ته‌واوی پێویستی به شۆفێر نییه، بۆیه نه سووكانی بۆ دروست كردووه كه شوێنی سكێته‌ری به‌نزین و ستۆپ.
كۆمپانیاكان به گشتی خه‌ریكی ڕكابه‌رین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆیی و ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و وزه‌ی خۆر، به‌ڵام تا ئێسته هیچ دانه‌یه‌كیان نه‌یتوانیوه ڕچه‌شكێنی ئه‌وه بكات كه سووكانی بۆ دروست ده‌كات، به‌ڵكو هه‌موویان وه‌ك هاوكار دایانناوه، به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆر به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری سووكان و شۆفێر ده‌بێت.
جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و نوێكارییه‌ی ئه‌وان یه‌كه‌مه و تا ئێسته هیچ شتێكی له‌و جۆره نه‌كراوه و له ڕووی سه‌لامه‌تیشه‌وه باشترینه و به ته‌واوی ده‌ستی له شۆفێر هه‌ڵگرتووه.
ناوی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌بێته "كروز ئه‌ی ڤی" و بڕیاره له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2019 بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه و به نه‌وه‌ی چواره‌می ئۆتۆمبێله هۆشمه‌نده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ.
پێویسته ئه‌وه بگوترێ، ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه بۆ وڵاتێكی وه‌ك كوردستان نابێ، چونكه پێویسته شه‌قامه‌كان به ته‌واوی به جی پی ئێس به‌سترابنه‌وه و كامێرایان له‌سه‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌كیی ئۆتۆمبێله‌كه بیخوێنێته‌وه، ڕه‌نگه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ ئیماڕات ده‌ست بدات.