بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

:: AM:09:39:19/11/2016 ‌

بەیانی ئەمڕۆ شەموو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە بە پێوەی رێختەر، رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنی هەژاند و تا ئێستەش ئاماری زیانە گیانییەكانی دەرنەكەوتوون.

بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەموو كەناراوەكانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی یەكجار گەورەی دەریا و دروستبوونی كەشێكی سامناك لە ناوچەكەدا.

ئاژانسی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ژاپۆن ئاشكرای كرد، كە سەنتەری بوومەلەرزەكە دەكەوێتە ناوچەی واكایامای رۆژئاوای ژاپۆن و بە كاتی 11:48 خولەكی پێش نیوەڕۆی ژاپۆن و 2:48ی بە كاتی گرێنچ بوومەلەرزەكە ڕووی داوە.

جێی باسە، ژاپۆن بەردەوامە لە ژێر مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزەدایە، ساڵی 2011 بوومەلەرزەی وێرانكەری تسۆنامی و توهۆكۆ بە هێزی 8.9 پلە بە پێوەری رێختەر كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی ژاپۆنی كردە ئامانج و قووڵایی بوومەلەرزەكە 373 كیلۆمەتر بوو و گەیشتە باكوری رۆژهەڵاتی تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، زیاتر لە هەزار كەس بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لە دەست دا و شوێنبزر بوون، ئەمەش بە هێزترین بوومەلەرزە بوو كە لە ماوەی 140 ساڵی ڕابردوو، بوومەلەرزەی هاوشێوەی ئەو لە ژاپۆن ڕووی نەدابوو.

ئەو بوومەلەرزەیەی ژاپۆن دوای ئەوە دێت، ماوەیەك پێش ئێستە دوو بوومەلەرزەی تر لە ئیتاڵیا ڕوویان دا.

سەرچاوە/ سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د