یانەی هەولێر بەرەو توركیا فڕی

:: PM:05:01:15/01/2018 ‌

ئەمڕۆ دووشەم شاندی یانەی ھەولێر بەرەو وڵاتی تورکیا بەرێکەوتن بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆردوگایەکی مەشقی بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ خۆئامادەکردن بۆ خولی نایابی کوردستان.

شاندەکە بەسەرۆکایەتی پشتیوان شەبیب جێگری دووەمی سەرۆکی یانە و بەیاوەری ھەریەکە لە محەمەد خۆشناو سەرپەرشتیاری تیپ یوسف کاکێ راھێنەر، شوان ئەنوەر یاریدەدەری راھێنەر، فاخیر عەلی راھێنەری گۆڵپارێز، عەبدولخالق محەمەد پزیشک، پوشۆ خەسرەو کارگێر، کاروان رەسول کارگێر، سەبوور رەشید  وێنەگر.

ھەروەھا (21) یاریزان یاوەری شاندەکە دەبن (سەرھەنگ موحسین، دیدار حامد، عەبدوڵا حەمەد، دڵدار خدر، کاردۆ کەمال، یوسف سەرکەوت، کۆسرەت بایز، ئەمیر ئیسماعیل، گۆران ناسح، ھۆگر حوسێن، سەردار یاسین، ریڤان سەید ئەحمەد، سیواد ئەحمەد، نیاز مەغدید، ھەرێم تەحسین، ھیدایەت لەتیف، بیلال یوسف، دانا عوسمان، سیداد ئەزوەر، رابەر خالید، بەھێز ئەنوەر).

لەم ئۆردوگا مەشقەیە چاوەروان دەکرێت یانەی ھەولێر دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م