له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێم هاتووه، باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان هه‌وڵى رژد ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به پێى به‌یاننامه‌یه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له سایتى فه‌رمى حكوومه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوێنێ نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له جۆن وێلكسى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق كردووه له‌گه‌ڵ مارتن وار كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى به‌یاننامه فه‌رمییه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم، له دیداره‌كه باس له دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانى هه‌ولێر- به‌غدا كراوه، به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه هاتووه، "باڵیۆزی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و كه‌شێكی گونجاویش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه"
بڕیاره سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌ریتانیا بكات، ئه‌م داوایه‌ش له لایه‌ن باڵوێزى به‌ریتانیا دووپات كراوه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌كه هاتووه، "هه‌روه‌ها بانگهێشتى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه تا له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات".