مانچستەر یونایتد درێژەی بەسەركەوتنەكانی لە خولی ئینگلیزی دا
درەنگانی شەوی رابردوو یانەی مانچستەر یونایتد سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی ستووك سیتی بەدەستهێنا و ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی قایمتر كرد.
شەوی رابردوو یانەی مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 23ی خولی نایابی ئینگلیزی مێوانداری یانەی ستووك سیتی كرد و یارییەكەشی بە 3 گۆڵی خاوێن بردەوە.
گۆڵەكانی یانەی مانچستەر یونایتد لەلایەن یاریزانان ڤالێنسیا لە خولەكی 9، ئەنتۆنی مارسیاڵ لە خولەكی 38 و رۆمێلۆ لۆكاكۆ لە خولەكی 72 هاتنە تۆماركردن.
یانەی مانچستەر یونایتد ژمارەی سەركەوتنەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی كردە 15 سەركەوتن لەگەڵ 5 یەكسانبوون و 2 شكست، بەكۆكردنەوەی 50 خاڵیش لە ریزبەندی دووەمی یانەكان گیرسایەوە دوای یانەی مانچستەر سیتی ركابەری كە تا ئێستا 62 خاڵی كۆ كردووەتەوە.
هەروەها یانەی ستووك سیتیش خاڵەكانی لە 20 راوەستان و لە ریزبەندی 18ی یانەكانی خولەكە گیرسایەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم