مەلەگە راهێنەرە نوێیەكەی دیاری كرد

:: AM:10:04:16/01/2018 ‌

یانەی مەلەگەی ئیسپانی بەفەرمی راهێنەرە نوێیەكەی خۆسێ گۆنزالیس پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد.

گۆنزالیس دوو رۆژ دوای دەركردنی میگێل گۆنزالیسی راهێنەری پێشووی یانەی مەلەگە دەستی بە مەشق و راهێنانەكانی تیپەكە كرد دوای ئەوەی یانەكە لە وەرزی ئەمساڵدا لە كۆی 19 یاریی 14 یاریی دۆڕاندبوو.

سەرۆكایەتی یانەی مەلەگە رۆژی هەینی رابردوو بەفەرمی میگێل گۆنزالیسی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە دوورخستبووەوە دوای ئەوەی لە گەڕی 19ی خولی ئیسپانیا بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی خیتافی دۆڕا بوو.

یانەی مەلەگە ئێستا بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی لاس پاڵماس لە ریزبەندی 19ی یانەكان دێت.

راهێنەرە نوێیەكەی یانەی مەلەگە دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەی جەختی كردەوە كە ئێستا دۆخیان لە ریزبەندی یانەكانی خولی ئیسپانیا زۆر خرایە و ئاواتەخوازن بە خێرایی تیپەكە رێك بخەنەوە و یانەكە لە مەترسییەكانی دابەزین رزگار بكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م