رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید دوێنێ دووشەم خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیای دەستنیشان كرا.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: رۆناڵدۆ بە دەنگی جەماوەر خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیای بردەوە.
رۆناڵدۆ لە كاتی مەشق و راهێنانەكانی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید خەڵاتەكەی پێ درا بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە 6 یاری مانگی رابردوودا كە توانیبووی 5 گۆڵ تۆمار بكات و هەروەها جامی مۆندیالی یانەكانیش لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەست بێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم