گیگز بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ویڵز

:: AM:10:44:16/01/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ویڵز ئاشكرای كرد بەفەرمی رایان گیگزی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییان بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان دیاری كردووە.

گیگز /44 ساڵ/ بەفەرمی دەستی بە كارەكانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ویڵز كردووە لە شوێنی كریس كۆڵمانی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكە.

گیگز توانی پێش 4 راهێنەری پاڵێوراو بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ویڵز بكەوێتەوە و كاری داهاتووشی برێتی دەبێت لە گەیاندنی هەڵبژاردەكە بە پاڵەوانیەتیی یۆرۆی 2020، دوای ئەوەی كۆڵمان نەیتوانیبوو هەڵبژاردەكە بگەیەنێتە یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا.

گیگز ئەمە یەكەمجارە بەفەرمی ئەركی راهێنەرایەتی تیپێك وەردەگرێ دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز لە 2013 و 2014 یاریدەری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م