پۆلیسى به‌لجیكا رای گه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و كه له شارى ئه‌نتویرپ، چه‌ندان بریندارى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پێوه‌ندى به كرده‌ى تیرۆریستییه‌وه نه‌بووه.
شه‌وى رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له شارى ئه‌نتویرپى به‌لجیكا رووی دا، ته‌قینه‌وه‌كه له ناو باڵه‌خانه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون بوو، جیا له برینداربوونى چه‌ند كه‌سێك، باڵه‌خانه‌كه‌ش رووخا.
به‌پێى لێدوانی پۆلیس بۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ پێوه‌ندى به كرده‌ى تیرۆریستى نه‌بووه.
هێزه ته‌ناهییه‌كانى به‌لجیكا له ساڵى 2016 له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له‌ناكاو.
له مانگى مارسى 2016 چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له برۆكسل رووی دا كه به یه‌كێك له كرده تیرۆریستییه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا داده‌نرێت، 34 كه‌س كوژران و 271 كه‌سیش بریندار بوون.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانى مه‌ترسى تیرۆر له‌م وڵاته‌دا، بوونى خه‌ڵكانێكى زۆر له مسوڵمانانه، چاودێران پێیان وایه ژماره‌یه‌كى زۆر له مسوڵمانان له به‌لجیكا هه‌ن و حكوومه‌تى به‌لجیكاش نه‌یتوانیوه كار بۆ ئه‌وه بكات، ئه‌و ژماره زۆره‌ى مسوڵمانان له‌ڕووى كولتوورییه‌وه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌ى به‌لجیكى بكات، له ئه‌نجامدا توندڕه‌وى و تیرۆر له ناو ئه‌و مسوڵمانانه گه‌شه‌ى سه‌ندووه، بۆیه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى ترسناك بۆ وڵاته‌كه و ئه‌وروپا.