په‌رله‌مانتارێكى عێراق به‌رپرسانى ته‌ناهى به‌غدا له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێ دووشه‌م تۆمه‌تبار ده‌كات و داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
فیردۆس عه‌وادى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسانى ته‌ناهى له به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى دوێنێ دووشه‌م له گۆڕه‌پانێكى به‌غدا رووی دا.
په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌مى له ئاسایشى شاره‌كه نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م ته‌قینه‌وانه روو نادات".
فیردۆس عه‌وادى داوا له سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به په‌له له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ته‌ناهیى به‌غدا بكرێت كه به‌رپرسى له ته‌قینه‌وه‌ى دوێنێ كه له گۆڕه‌پانى ته‌یڕان رووی دا، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات به‌رپرسان سزا بدرێن.
دوێنێ له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان له ناو شارى به‌غدا له كرده‌یه‌كى تیرۆریستى زیاتر له 130 كوژران و بریندار بوون. چه‌ندان ساڵه بارودۆخى ئاسایشى به‌غدا كۆنتڕۆڵ ناكرێت، هه‌ندێك له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى عێراق له رابردوو و له ئێسته‌شدا پێیان وایه هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كان خودى به‌رپرسانن، گه‌نده‌ڵى و بوونى هێزێكى زۆرى میلیشیا وا ده‌كات، نه‌توانرێت بارودۆخى ته‌ناهى شاره‌كه كۆنتڕۆل بكرێت.