به پێی ڕاپۆرتێكی میدیاكان كه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمای هه‌موو وڵاتانی دنیا ئه‌نجام درابوو، ساردترین وڵاتیان بۆ پله‌ی گه‌رمای زستانی ئه‌مساڵ دیاری كرد.
دوێنێ دووشه‌م نوێترین پله‌ی گه‌رمای هه‌موو وڵاتانی دنیا تۆمار كرا، تێیدا ده‌ركه‌وت شاری Oymyakon سه‌ر به وڵاتی سیبیریا كه پله‌ی گه‌رمای گه‌یشتووه‌ته 62 پله ژێر سفر، ساردترین و به‌ستووترین ناوچه‌ی دنیایه له‌مساڵدا، كه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و سه‌رما زۆرهشیهتی وای كردووه ته‌نیا كه‌متر له 500 دانیشتوانی لێ بژی.
وڵاتی سیبیریا كه وڵاتێكی سارده، ئه‌م شاره‌ش له‌وه‌ته‌ی هه‌بووه یه‌كێك بووه له ساردترین ناوچه سههۆڵاوییهكانی دنیا، له ساڵی 1933 به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له هه‌موو مێژوودا تۆمار كرد، كه گه‌یشته 67.7 پله ژێر سفر، تا ئێسته‌ش له هیچ ناوچه‌یه‌ك ئه‌و ژماره پێوانه‌یییه‌ی نه‌شكێنراوه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه بڵاو كرایه‌وه، كه یه‌كێكیان ژنێكه و كڵاو و ملپێچی كردووه، هه‌موو ده‌می شاراوه‌ته‌وه، به‌ڵام برژانگی به به‌فر به‌ستوویه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر ده‌نگی دایه‌وه و زۆر له لۆكه‌یشنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان پرسی كه ئه‌و كچه‌ی لێ ده‌ژی.